شبكة لالش الاعلامية

چێله‌ك هه‌ڤ شێوێ هه‌سپى

چێله‌ك هه‌ڤ شێوێ هه‌سپى  
نه‌وا121201711-908108
پاش 7ساڵ راهێنانكردن سەرئەنجام مانگایەك توانی هاوشێوەی ئەسپ غار بدات و بازبدات بەسەر بەربەستەكاندا.
هانا سیمپسۆنی 18 ساڵ كە نیشتەجێی كێڵگەیەكە لە نیوزلەندا، وتی “ئەوكاتەی تەمەنم 11 ساڵ بوو، زۆر ئارەزوم دەكرد فێری ئەسپسواری ببم، بەڵام بەهۆی گرانی نرخییەوە بڕیارمدا یەكێك لە مانگاكان هاوشێوەی ئەسپ رابهێنم و فێری رۆیشتن و غاردان و بازدانی بكەم”.
هیڤەر لیلاك ئەو مانگایەیە كە هاوشێوەی ئەسپ رێدەكات و لە 6 مانگییەوە لەلایەن هاناوە بەخێودەكرێت و ئێستا تەمەنی 7 ساڵە.
هانا وتیشی “پاش ئەوەی لەگەڵ براكەمدا كەوتینە كێبڕكێوە، ئەو وتی هیچ كات ناتوانم ئەو كارە بكەم، بۆیە بڕیارمدا لەڕاهێنانكردن لەگەڵ مانگاكەم بەردەوامبم و سەرئەنجام توانیم سەركەوتووبم و ئێستاش ئەو مانگایە باشترین هاوڕێمە “.
هەروەها  سیمپسۆن ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، مانگاكەی لەتوانایدایە بازبدات بەسەر بەربەستێك كە بەرزاییەكەی 1.4مەترە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پشتى10 سالێن هه‌ڤالينى شێره‌ك راهێنه‌رێ خۆ دكه‌ته‌ قوربانی

Lalish Duhok

ژنه‌كا ژاپۆنى د ته‌مه‌نێ 117 ساليێ دا داخوازا چ دكت؟

Lalish Duhok

پیتزاییه‌كا ب 360 دۆلارا

Lalish Duhok