شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی: كۆمبوونێن پارتی و یەكێتی دێ بەردەوام بن

نێچیرڤان بارزانی: كۆمبوونێن پارتی و یەكێتی دێ بەردەوام بن 

رووداو – هەولێرPoster-238959-11-7648335-1

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، كۆبوونەوەكانی پارتی و یەکێتی بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی بگەنە تێڕوانینێکی هاوبەش بۆ چارەسەری کۆی کێشەکان. دەشڵێت “تاوەكو ئێستا بڕیاری ئەوە نەدراوە بە یەکەوە سەردانی لایەنە سیاسییەکان بكەن”.

دوای كردنەوەی پێشانگەیەکی هاوبەشی فۆتۆگرافی لەسەر قەڵای هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، كە هاوكات جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، قسەی بۆ میدیاكان كرد.

نێچیرڤان بارزانی گوتی “هەفتەی داهاتوو لەگەڵ یەکێتی کۆدەبینەوە. بەدڵنیاییەوە درێژەدانی ئەو کۆبوونەوەیە دەبێت کە هەفتەی رابردوو کردمان بۆ ئەوەی بگەین بە تێڕوانینێکی هاوبەش لەسەر کۆی ئەو کێشانەی لە کوردستان هەن و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان”.

لەبارەی كۆبوونەوەی داهاتووی پارتی لەگەڵ لایەنەكان و ئەگەری سەردانی پارتی و یەكێتی پێكەوە بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی دیكە، نێچیرڤان بارزانی گوتی “تاوەكو ئێستا بڕیاری ئەوە نەدراوە بە یەکەوە بچینە لای لایەنە سیاسییەکان. بەڵام ئەوەی گرنگە هەردوولامان رێککەوتین لەسەر ئەوەی، ئەو کۆبوونەوەكان بەردەوامی پێبدەین تاوەكو بگەین بە روئیایەکی هاوبەش بۆ کۆی ئەو کێشانەی لە کوردستان هەن”.

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت “لەگەڵ یەكێتی کێشەمان نییە لەوەی پرۆژەی هاوبەشمان هەبێت و بەیەکەوەش سەردانی لایەنەکان بکەین، بەڵام ئەوە بڕیاری لەسەر نەدراوە. لە کۆبوونەوەی پێشوو بەگشتی لەسەر کۆی پرسەکان قسەمان کرد. لە کۆبوونەوەی داهاتووش لەگەڵ یەکێتی دەچینە نێو وردەکارییەکانەوە”.

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری رووداو لەبارەی باشتربوونی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی “بە دڵنیاییەوە، ئەو کۆبوونەوەیەی ئێمە لەم دواییە لەگەڵ یەکێتی کردمان، کۆبوونەوەیەکی زۆر زۆر گرنگ بوو. بێگومان ئەمە مانای ئەوە نییە لایەنەکانی دیکە بەشدار نەبن، بەڵام ئەوەی ئەساسییە و بەرپرسیارێتی هەیە لەم وڵاتە زیاتر یەکێتی و پارتین، کە بەڕاستی دەبێت تەحەمولی بەرپرسیارێتییەكان بکەن. بۆیە کۆبووەنەوەکەمان زۆر باش بوو. بە گەشبینییەوە سەیری بەردەوامی ئەو کۆبوونەوانە دەکەین، بۆ ئەوەی بگەینە تێڕوانینێکی هاوبەش بۆ گەیشتن بە چارەسەری کۆی ئەو کێشانەی لە کوردستان هەن و چۆنیەتی حکومڕانی لە ئاییندەی کوردستان”.

سەبارەت بە دۆخی دارایی و پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، نێچیرڤان بارزانی گوتی “ئێمە گوتومانە هەرکاتێک دۆخی ئێمە باش بێت لەڕووی داراییەوە، بەدڵنیاییەوە دەستکاری مووچە دەکەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دهۆک.. کار بۆ تەمامكرنا مه‌زنترين پڕۆژەيێ بەرهەمێ ماسيان ل کوردستانێ و عێراقێ دئێته‌ كرن 

Lalish Duhok

داوی ده‌ڤه‌را ره‌خێ چه‌پێ یێ باژارێ مووسلێ هاته‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

نه‌خۆشخانا شیفا ل مووسل و ده‌روازێ وه‌لید ل سه‌ر سنوورێ سوریا هاتنه‌ كۆنترۆلكرن

Lalish Duhok