شبكة لالش الاعلامية

ڤیان دەخیل: ئەگەر بەغدا ھاريكاريا پەكەكێ نەكت،نكارن ل شنگالێ بمينن

ڤیان دەخیل: ئەگەر بەغدا ھاريكاريا پەكەكێ نەكت،نكارن ل شنگالێ بمينن

شنگال-KDP.info-

نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، تاوەكو پەكەكە لە شنگال بێت، مەترسی لەسەر دۆخی ناوچەكە ھەیە، بەڵام ئەگەر حكوومەتی عێراق ھاوكارییان نەكات، ناتوانن لە شنگال بمێننەوە.

 (ڤیان دەخیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “تاوەكو ھێزە غەیرە عێراقی و كوردستانییەكان لە شنگال بوونیان ھەبێت، مەترسی لەسەر دۆخی شنگال ھەیە، بەڵام حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەوڵ دەدات تا بتوانی بە ئاشتی و گفتوگۆ ئەو كێشەیە چارە بكات، ئەگەر ئەمە سەری نەگرت، پێویستە بڕیارێكی زۆر بەھێز بدرێت بۆ ئەوەی ئەو ھێزانە لە شنگال نەمێنن”.

(دەخیل) گوتیشی: “بەغدا ھاوكاریی ئەو ھێزانە دەكات، ئەگەر ئەوان ھاوكارییان نەكەن لە رووی ماددی و چەكەوە، بڕوا ناكەم ئەوان بتوانن لە شنگال بمێننەوە، بەڵام ھاوكارییەكی باشی ئەو هێزانە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە دەكرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە زیاتر گوتی، سەرۆكی حكوومەتی عێراق خۆی باسی لەوە كردووە ھاوكاریی ٥٠٠ چەكداری پەكەكە لە شنگال دەكەن.

ئەوەیشی خستە ڕوو: “راستە لە ڕووی سیاسییەوە گرینگە، بەڵام لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە زۆر گرینگترە كە فكر و سیستەمی پەكەكە لەگەڵ ئێمە ناگونجێت، چونكە ئێمە رازی نابین كچ و منداڵەكانمان  بچنە ناو پەكەكە و جارێكی دیكە نەگەرێنەوە، ئەمە لای كوردانی ئێزدی جێگەی قبووڵ نییە و رازی نابین”.

دەشڵێت: “ئەمە كێشەیەكی گەورەیە، لەبەر ئەوەی چەندین خێزان ھاتوونەتە لای ئێمە و باسیان لەوە كردووە منداڵ و كچەكانیان چوونەتە لای پەكەكە و داوای گەڕانەوەیان دەكەن، كە ئەمە كێشەیەكی زۆر گەورەیە بۆ ئێمە و گرفتی كۆمەڵایەتیمان بۆ دروست دەكات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خیڤەتێن ئاوارێن كەمپا ئێسیان دێ‌ ئێنە گهۆرین تۆرا لالش یا راگەهاندنێ‌ وەزارەتا كۆچ و كۆچبەرێن عێراقێ‌ 2700 خیڤەتان بۆ ئاوارێن كەمپا ئێسیان دهنێرت،بریارە ل ڤان رۆژان دا تەڤایا خیڤەتان بێنە گهۆرین. دیار بیبۆ،رێڤەبەرێ‌ كەمپا ئێسیانبۆ رۆژناما دەنگێ‌ لالش دیاركر:”لگەل هاتنا وەرزێ‌ زڤستنانێ‌ و كەڤن بوونا خیڤەتێن ئاوارەیان و خیڤەتێن كەمپا ئێسیان كەڤن بووین،وەزارەتا كۆچ و كۆچبەرێن عێراقێ‌ 2700 خیڤەت بۆ كەمپێ‌ هنارتینە ڤر و بریارە دڤان چەند رۆژان دا تەڤایا خیڤەتان بێنە گهۆرین”. خویاكرژی چەندین كەسێن دی وەك زێدەكرن هاتینە و مە پلان بۆ هەیە خیڤەتان ل سەر وان كەسان ژی بەلاڤ بكەین و نۆكە خۆجهێن كەمپا ئێسیانە.

Lalish Duhok

بریارەك ل سەر رۆژناما دەنگێ‌ لالش هاتە دان

Lalish Duhok

سه‌ربه‌ست تروانشى: ب ده‌نگێ به‌لێ ئێزدى دێ تۆلا 74 فه‌رمانان ڤه‌كه‌ن

Lalish Duhok