شبكة لالش الاعلامية

پرۆژێ كارەبا شنگالێ دچار هه‌يڤان دا دێ ته‌مام بت

پرۆژێ كارەبا شنگالێ دچار هه‌يڤان دا دێ ته‌مام بت

شنگال-KDP.info- 

قایمقامی شارۆچكەی شنگال ڕایگەیاند، پڕۆژەی كارەبای شنگال كاری لۆجستی تەواو بووە، كە لەلایەن UNDPـیەوە بڕی سێ میلۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە و لە چوار مانگدا تەواو دەبێت.

(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:  “پڕۆژەی ڕاكێشانی كارەبا لە بەنداوی مووسڵ بە درێژایی 43 كم بۆ شنگال كاری لۆجستی تەواو بووە و، كەلوپەلەكان ئامادە كراون، هەڵبەت‌ لەلایەن UNDPـیەوە بڕی زیاتر لە 3 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ پڕۆژەكە تەرخان كراوە و كۆمپانیایەكی بیانیی پسپۆڕ كاری تێدا دەكات”.

وەك (خەلیل) گوتی، یەكەم هەنگاوی، لەو كاتەوەی بووە بە قایمقامی شنگال وەك ئەندازیار و شارەزا لە بواری كارەبادا ئەو كارەی دەست پێ كردووە تا كارەبا بۆ شنگال دابین بكات و، دەشڵێت: “وا بڕیارە ئەو پڕۆژەیە لە ماوەی چوار مانگدا تەواو بكرێت و بكەوێتە كار، ئەمەیش خزمەتێكی باش دەبێت بۆ شنگال  و، دەتوانم بڵێم كارەبای سنوورەكەمان لە هەموو شوێنێك باشتر دەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌ربه‌ست تروانشى: برایێن ئێزدى كوردێن ره‌سه‌نن له‌ومان بێ به‌هر نه‌بوینه‌ ژ كاره‌سات و قوربانیدانێ

Lalish Duhok

قاره‌مانيا جانگۆرى جيلان ب داوى هات

Lalish Duhok

كۆنسلێ‌ ئیماراتێ‌ باژێرەكێ‌ یاریا ل كەمپا ئێسیان ڤەكر

Lalish Duhok