شبكة لالش الاعلامية

مۆزەخانەیەک بۆ کەلوپەلێن شەھیدێن شەرێ داعش دێ ئێته‌ ڤه‌كرن

مۆزەخانەیەک بۆ کەلوپەلێن شەھیدێن شەرێ داعش دێ ئێته‌ ڤه‌كرن

هەولێر-KDP.info- 

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی بارزان دەستی کردووە بە ئەرشیڤکردنی کەلوپەلی شەھیدانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەڕێوەبەری شەھیدانی بارزان دەڵێ، مۆزەخانەیەک بۆ ھەڵگرتنی کەلوپەلەکان دەکەینەوە.

(رێبوار ڕەمەزان)، بەڕێوەبەری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی بارزان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەھیدان لە بارزان پڕۆژەیەکی ھەیە بۆ ئەرشیڤکردنی ئەو کەلوپەلانەی شەھیدانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە دوای خۆیان بەجێیان ھێشتوون. پڕۆژەکە بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی بەڕێوە دەچێت و، سەرجەم کاڵا و کەلوپەلی شەھیدان لە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەھیدان کۆ دەکرێنەوە و هەر لەنێو بەڕێوەبەرایەتییەکەدا لەبەرچاوی ھاووڵاتیان دادەنرێن. ئەم کارەش وەک وەفادارییەک بۆ لەبیرنەکردنی شەهیدان دەکرێت.”

بەڕێوەبەری شەھیدانی بارزان دەشڵێ: ”بڕیارە دوای کۆکردنەوەی کەلوپەلێکی زۆر، مۆزەخانەیەک بۆ ھەڵگرتنیان دابمەزرێت، چونکە پێشتر ئەزموونمان لە ئەرشیڤکردنی کەلوپەلی شەھیدانی ھەشت ھەزار کەسی جینۆسایدکراوی بارزانی ھەبووە و خەڵکێکی زۆری بیانی و شارەزایان سەردانیان کردووین.”

ئاماژەیشی دا: ”لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان سەردانیان کردووین و کەلوپەلی شەھیدەکانیان بۆ ھێناوین. ئێمە لەڕێی فۆڕمێکەوە وەرمانگرتوون و ھەرکاتێکیش داوایان بکەنەوە، ئەوە ئازادن و مافیان پارێزراوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عەبدولمەھدی: ل نزیک بریارێن نوو د بەرژەوەندییا گشتی دا دێ ھێن راگەھاندن

Lalish Duhok

پۆلیسێن ئەلمانیا دەست ب هەوا دەسته‌سه‌ركرنا قاچاغچیان کر

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکا بۆ ھێزی پێشمەرگە دەکات

Lalish Duhok