وەزیرێ بەرگریا ئەلمانیا: کۆمبوونا من لگەل بارزانی زۆر گرنگ بوو
ZNA- ههولێر
ئۆرسۆلا ڤۆندەر لاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگ بووە و باسی شەڕی موسڵ و رۆڵی پێشمەرگەیان كردووە، ئەوەشی بە بارزانی گوتووە، بۆ ئەڵمانیا دەستکەوتێکی گەورە بووە کە هاوبەشێکی وەکو کوردی لە عێراق دۆزیوەتەوە.
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا راشیگەیاند، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا کورد سەلماندوویەتی چەندە جێگای متمانەن، هەرچییەكیان گوتبێ ئەنجامیان داوە، بۆیە لە داهاتوودا دەمانەوێ رۆڵی زۆرتر بە پێشمەرگە بدەین.
رۆژی شەممە 18-2-2017، مەسعود بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان كە بەسەرۆكایەتیی شاندێكی سیاسی و سەربازی لە كۆنفرانسی میونشن بەشدارە، ژمارەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان ئەنجامدان، یەكێك لە كۆبوونەوەكانیش لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆندەر لاین، وهزیری بهرگریی ئهڵمانیا بوو.
ئێوارەی رۆژی هەینی 17-2-2017، کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له میونشن، بە بەشداری 30 سەرۆک و سەرۆکوەزیری وڵاتانی جیهان، 80 وەزیر و زیاتر لە 500 ئەندامی باڵای وڵاتان دەستیپێكرد، ئێوارەی رۆژی یەكشەممەش كۆتایی دێت. شاندی هەرێمی كوردستان تاكە شاندی هەرێمی بەشدارە لە كۆنفرانسەكەدا و، زۆرترین كۆبوونەوەی دووقۆڵیشی هەبووە.
هێمن هەورامی، یەكێك لە ئەندامانی شاندەكە بە رایگەیاند، ئەنجامی كۆبوونەوەكان دڵخۆشكەرە، لەبارەی پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان قسەی جددی کراوە و خاڵی سەرەکی لە ئەجێندای قسەکانی بارزانی لەگەڵ هەموو شاندەکان سەربەخۆیی کوردستان بووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
