فەیسبوک تایبەتمەندیهكا دى زێده دكت
ZNA- ھەولێر 
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەردەوامە لەبەرەو پێش بردنی تایبەتمەندییەکانی و رۆژانەی خزمەتگوزاری نوێ پێشکەش بە بەکارھێنەرانی دەکات ..
لەدوایین تایبەتمەندیدا کە فەیسبوک بەنیازە بڵاوی بکاتەوە , تایبەتە بە تەلەفزیۆنە زیرەکەکان (سمارت تیڤی),
لەمەودوا بەکارھێنەرانی ئەم جۆرە تەلەفزیۆنە دەتوانن ئەو ڤیدیۆیانەی لەرێگەی فەیس بوک بڵاو دەکرێتەوە لەسەر شاشە گەورەکەی خۆیان پەخشی بکەن ..
لەراگەیندراوێکیشدا کۆمپانیای فەیس بوک رایگەیاند : بەم زووانە ئەم تایبەتمەندییە لەسەر تەلەفزیۆنەکانی ئەپل و سامسۆنگ و تەلەفزیۆنی ئەمازۆن فایەر کاری پێدەکرێت..
بەھۆی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە بەکارھێنەرانی فەیسبوک دەتوانن لەیەک کات دوو کار بکەن , لەلایەک سەیری گرتە ڤیدیۆیەکە بکەن ولەلایەکی دیکەش قسە لەگەڵ ھاوڕێکانیان بکەن و بەدوای زانیاری دیکە بگەڕێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
