ئه‌لمانیا په‌نابه‌ران ده‌ردئێخت
K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی ئۆفیسه‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ناوی ” پیته‌ر ئاڵتمایه‌ر”ه و ده‌ڵێت” ساڵی 2017 له ناردنه‌وه و ده‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك په‌نابه‌ر و كۆچه‌ر هاتبوونه ئه‌ڵمانیا و له وه‌رگرتنی مافی مانه‌وه شكستیانخواردووه، ژماره‌ی پیوانه‌یی تۆمارده‌كرێت.
پیته‌ر قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی Bild am Sonntag كردووه و له ژماره‌ی ئه‌مڕۆدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت” ساڵی رابردوو زیاتر له 80 هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی روویانكردبووه ئه‌ڵمانیا و نه‌یانتوانیبوو مافی مانه‌وه به‌ده‌ستبهێنن، گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان، هه‌رچه‌نده ئه‌و ژماره‌یه‌ش پێوانه‌ییه به‌ڵام ئه‌مساڵ زۆر له‌وه زیاتریش ده‌رده‌كرێن.
سه‌رۆكی ئۆفیسه‌كه‌ی مێركڵ ئه‌وه‌یشی بیرهێناوه‌ته‌وه، ساڵی 2016 وڵاته‌كه‌ی بڕیاری بۆ ساغكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی 700 هه‌زار داواكاریی مافی په‌نابه‌رێتی ده‌ركردووه، تا ئێستا دۆسێی 400 هه‌زار كه‌س له‌وانه قبوڵكراوه و 300 هه‌زار كه‌سیشیان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئاڵتمایه‌ر له‌و ده‌رفه‌ته‌دا پاڵپشتی خۆی بۆ پێشنیارێكی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕیووه، كه داوایكردووه ناوه‌نده‌كانی ده‌ركردن و ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نوێكاری تێدابكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆسێكانیان ره‌تده‌كرێته‌وه به زوویی بنیردرێنه‌وه.
ئه‌ڵمانیا ساڵی 2015 ده‌رگاكانی به رووی وه‌رگرتنی ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كاندا كرده‌وه و لێشاوێكی زۆری خه‌ڵكی روویكرده ئه‌وێ، هێنده كۆچه‌ر چوونه ئه‌ڵمانیاوه خه‌ریك بوو نه‌یارانی مێركڵ كورسییه‌كه‌ی له ژێر ده‌ربهێنن و دووریش نییه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی 5 مانگی داهاتوو تۆڵه‌ی لێبكه‌نه‌وه.
پارتێك كه ناوی “پارتی جێگره‌وه‌ی ئه‌ڵمانی” له خۆیناوه و نه‌یاری سیاسه‌ته‌كانی مێركڵه، به‌هۆی دژبوونی له‌گه‌ڵ هاتنی په‌نابه‌ران ئاستی جه‌ماوه‌رییان زۆر هه‌ڵكشاوه. ره‌خنه‌كانیان له‌و بواره‌دا هێنده توندبووه ته‌نانه‌ت به مێركڵیان ده‌گووت، ئه‌ڵمانیات خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
