گۆرهكێ بكۆمێ جێواز ل مووسلێ هاته ديتن
وشه

تۆقین لە مووسڵ بەردەوامە، بەم شێوەیە راپۆرتێكی بەریتانیایی وەسفی كوشتارگە و گۆڕێكی بە كۆمەڵی نوێی داعش لەو شارە دەكات كە زیاتر لە نیوەی ئازاد كراوەتەوە، لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ و نیوی رابردوو ئێستە و بۆ لەمەودواش دڕندایەتییەكانی داعش پەردەی زیاتریان لەسەر رادەماڵدرێ.
رۆژنامەی “دەیلی تەلەگراف”ی بەریتانیایی لە راپۆرتێكی خۆیدا ئاماژە دەكات كە بەم دواییە گۆڕێكی نوێی بە كۆمەڵی داعش لەسەر رێگەی خێرای نێوان بەغدا و مووسڵ دۆزرایەوە كە پاشماوەی تەرمی شێوێندراوی زیاتر لە چوار هەزار مرۆڤی تیادا بووە كە ئەوان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراون و لەوێ بنخاك كراون.
رۆژنامەكە دەڵێت كە داعش هەموو ئەو تەرمانەی لە قۆڵتێك شاردووەتەوە كە قۆڵاییەكەی زیاتر لە 400 مەترە و پێشبینیش دەكرێت كە ئەو تاوانە لە 2014 ئەنجام درابێت، رۆژنامەكە لە خەڵكی ناوچەكە دەگوازێتەوە كە ئاماژە دەكەن بەوەی داعش قوربانیانی لە كاروانێك مینی بۆس و بارەبەری بچووك و گەورە بار كردبوو و ئەوانی گولەباران كرد و هەر هەموویانی خستە ژێر خاكەوە.
یەكێك لە گوندنشینان لەو بارەوە بە رۆژنامەكەی گوت، پیاوەكان دەست و چاویان بەستراوە بوو و ئەوانیان بەرەو قۆڵتەكە برد و لە پشتی سەریان بە گولە ئەوانیان كوشت و فرێیاندان بۆناو قۆڵتەكەوە.
داعش لە حوزەیرانی 2014 هێرشەكانی لە عێراق فرەوانتر كرد و توانی چەند پارێزگایەك داگیر بكات لەوانە پارێزگای نەینەوا و شاری مووسڵ، كە لە 17ی تشرینی یەكەمی پارساڵ جەنگی ئازادكردنەوەی دەستی پێ كردووە و تا ئێستەش بەردەوامە و توانراوە زیاتر لە نیوەی شارەكە ئازاد بكرێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
