دژه تیرۆرا كوردستانێ پلانه‌كا تیرۆرستى ل كه‌ركووكێ پووچ كر
باسنيۆز:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى دژه تیرۆرى كوردستان، پیلانێكى تیرۆریست له ڕۆژئاواى كه‌ركووك پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه و تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیر ده‌كرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دژه تیرۆرى كوردستان، “له ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ركه‌وتووى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا و به پشت به‌ستن به زانیارى هه‌واڵگرى و له به‌رده‌وامى به‌دواداچوونه‌كان بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پیلانى تیرۆریستان، توانرا له ڕێكه‌وتى 23/2/2017، له گونده‌كانى (باجوان و مشێرفه) له رۆژئاواى شارى كه‌ركووك، تیرۆریست (عزه‌دین جومعه جاسم عه‌بد) ده‌ستگیر بكرێت”.
هه‌روه‌ها هاتووه :” له ئه‌نجامى گه‌ڕان و پشكنین، توانرا شوێنى حه‌شاردانى بۆمبه چێندراوه‌كان و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانى ئه‌و گرووپه بدۆزریته‌وه كه پیلانیان هه‌بوو كرده‌وه‌ى تیرۆریستى له‌و سنووره ئه‌نجام بده‌ن”.
دواتر له‌لایه‌ن تیمى ئه‌ندازه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى دژه تیرۆر بۆمبه‌كان پووچه‌ڵ كرانه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
