شبكة لالش الاعلامية

د كۆمبوونا مالا میرێ ئێزدیان دا بریار هاته‌ دان پەکەکە شنگالێ چۆل بكت

د كۆمبوونا مالا میرێ ئێزدیان دا بریار هاته‌ دان پەکەکە شنگالێ چۆل بكت

شنگال-KDP.info- 

نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت، ئەمڕۆ نوێنەر و بەرپرسانی ئێزدی لە ماڵی میری ئێزدیان کۆ بوونەوە و، داوا دەکەن پەکەکە شنگال چۆڵ بکات، لەبەر ئەوەی ئەجێندای دەرەکی جێبەجێ دەکات لە شنگال.

(سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ نوێنەر و بەرپرسانی ئێزدی لە ماڵی میری ئێزدیان بە ئامادەبوونی (بابەشێخ) و پارێزگاری مووسڵ کۆ بوونەوە و ھەمووان ھاوڕان لەسەر ئەوەی پێویستە پەکەکە لە شنگال نەمینێت و، ئەو جۆرە رووداوانە دووبارە نەبنەوە له‌كاتێكدا ھێشتا داعش لە ده‌ڤه‌ری شنگال ماوە. به‌پێویستیشی ده‌زانن نێوماڵی کورد یەک بێت و ناکرێت شەڕ لەنێو خۆماندا بکرێت، بۆیە پێویستە ھەر چۆنێک بێت پەکەکە خانەسۆر چۆڵ بکات.”

نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نه‌ینه‌وا گوتیشی: “حکوومەتی ھەرێم و عێراق و خەڵکی ئیزدى داوا دەکەن پەکەکە لە شنگال نەمینێت، بەڵام ئەوان بە دوای دروستکردنی کێشەوه‌ن و دەیانەوێت ئاڵۆزی لە ناوچەکە دروست بکەن، ئەگەرنا ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ مانەوەی پەکەکە لە شنگال.”

ئه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ”دەستی چەند وڵاتێکی دەرەکی لە پشت پەکەکەوه‌یه‌ و ئەوان ئەجێندای دەرەکی جێبەجێ دەکەن، ئەگەرنا خەڵکی خانەسۆر داوا دەکەن پەکەکە لە ناوچەکانیان نەمینێت و پێویستە چۆڵی بکەن، بۆیە ھیچ ڕێگای دیکە نییە جگە لەوەی پەکەکە ناوچەکە چۆڵ بکەن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

قاسم شەشۆ: هه‌ژمارا هێزێن پێشمه‌رگه‌ى ل شنگالێ دێ ئێنه‌ زێده‌كرن 

Lalish Duhok

دەڤەردارێ شێخان سالڤه‌گه‌را بنگه‌هێ لالش پیرۆز دكت

Lalish Duhok

ل سەر فەرمانا سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ بزاڤێن ڕزگاركرنا گرتيێن ئێزدىژ ده‌ستێ داعش دێ دبه‌رده‌وام بن

Lalish Duhok