سه‌عيد شنگالى:شه‌رێ ئيرۆ ده‌ستێ به‌غدا و وه‌لاتێن ناوچه‌يێ ل پشته
شنگال-KDP.info- ![]()
به‌رپرسی پێشووی لقی 17 پارتی و كه‌سایه‌تیی شنگال رایگه‌یاند، له یه‌كه‌م رۆژی هاتنی په‌كه‌كه‌وه بۆ شنگال تا ئه‌مڕۆ، شه‌ڕ به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌فرۆشێت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ڕفێنێت، گوتیشی، ”ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ، ده‌ستی به‌غدا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی له پشته، جا پێویسته هه‌رچیی زووه په‌كه‌كه له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت، شنگال و ناوچه‌كانی ئێمه چۆڵ بكات.”
(سه‌عید شنگالی) به‌رپرسی پێشووی لقی 17 پارتی و كه‌سایه‌تیی ده‌ڤه‌ری شنگال، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ”هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی هاتنی په‌كه‌كه بۆ شنگال تا ئه‌مڕۆ، شه‌ڕ به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌فرۆشێت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ڕفێنن، ئه‌وان هیچ له دانوستاندن و گفتوگۆ نازانن، به‌ڵكو هه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ئێمه له‌به‌ر په‌كه‌كه ناگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌بووایه ئێستا شنگال و ناوچه‌كانی دیكه هه‌موو ئاوه‌دان ده‌بوونه‌وه.”
ده‌رباره‌ی دۆخی ئه‌مڕۆی دهڤهرهكهشهوه گوتی: ”چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ بۆ ئه‌و ناوچانه، پشتگیرییه بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ڕێگرییه له داعش و خه‌ڵكی دیكه، كه به نایاسایی له سووریا دێنه هه‌رێمی كوردستان.. شوێنی په‌كه‌كه شنگال نییه، جا له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت، ئه‌وا ده‌ستی به‌غدای له پشته، چونكه له كاتی خۆیدا ئێمه كه داوامان لێ ده‌كرد ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن، ئه‌وان ده‌یانگوت ئێمه سه‌ر به به‌غداینه و نفووسی به‌غدایان پێیه، ئینجا ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له شنگال بێت، به‌رده‌وام كێشه دروست ده‌كه‌ن، بۆیه پێیوسته هه‌رچیی زووه ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچه‌ی كه لێوه‌ی هاتوونه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
