نايف سه‌يدو:داخوازێ ژ حكوومه‌تا هه‌رێمێ دكه‌ین رێيا دناڤبه‌را رۆژئاڤا و شنگالێ دا بگرت
سنوون-KDP.info- ![]()
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سنوون ده‌ڵێت، په‌كه‌كه لێ ناگه‌ڕێ ئارامی له شنگال و ده‌وروبه‌ری هه‌بێت و ئۆتۆمبێله جامڕه‌ش و بێ تابلۆكانیان مه‌ترسیان له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه دروست كردووه.
(نایف سه‌یدۆ) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “چاره‌نووسی خه‌ڵكی شنگال و ده‌وروبه‌ری نادیاره، هۆكاره‌كه‌یش بۆ هه‌بوونی چه‌ند هێزێكی نایاسایی له ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه په‌كه‌كه‌یه، بۆیه داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین به زووترین كات، ڕێگه‌ی نێوان رۆژئاوا و شنگال دابخات، چونكه شاره‌دێی سنوونێ به درێژاییی 76 كیلۆمه‌تر هاوسنووره له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان و سووریادا، ئه‌و سنووره‌ش به‌رده‌وام كراوه‌یه و چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌و سنووره‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وه كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ ئێمه دروست كردووه و، رۆژانه كه‌سانی خراپ به‌و ڕێگه‌یه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن و قاچاخچێتی ده‌كه‌ن و كه‌لوپه‌لی قاچاخ دێننه شنگال و ناوچه‌كه.”
ئه‌و زانیاریی زیاتری دا و ده‌ڵێ ”له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی ڕێگای رۆژئاوا-شنگال مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه دروست كردووه، هه‌ندێك كه‌س له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی په‌كه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت دێنه ناوچه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی ناوچه‌كه هه‌یه.”
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سنوون هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: “په‌كه‌كه هه‌ر به‌و سنووره‌دا به ده‌یان ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ و جامڕه‌شی هێناوه‌ته سنوونێ و شنگاله‌وه، كه‌س نازانێت ئه‌وانه بۆچی هێنراونه‌ته ناوچه‌كه، لێ ناگه‌ڕێن ئارامی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، هه‌تا خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌به‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێل و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خۆیانی ده‌زانن. هه‌ڵبه‌ت ئێمه به‌رده‌وام داوا له خه‌ڵكی خۆمان ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام ده‌ڵێن، تا په‌كه‌كه له ناوچه‌كه بن ئێمه ناگه‌ڕێینه‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
