هه‌يڤێن ده‌ستكرد وێنێ مه‌زنترين كێلگه‌ها به‌رهه‌مئينانا كاره‌با چینێ دگرن
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی گه‌شه‌ی پیشه‌سازییه‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چین گیرۆده‌ی هه‌وای پیس بووه. بۆ رێگرتن له پیسبوونی ژینگه چین روویكردووه‌ته به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر.
ناوچه‌ی لۆنگیانگزیا دام سۆلار، له هه‌رێمی شه‌نگهای له باكووری خۆرئاوای چین، به ره‌سمی كراوه‌ته گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر.
له‌و كێڵگه‌یه‌دا، 4 ملیۆن پارچه‌ی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی تیشكی خۆر دانراوون و رووبه‌ری 27 كلیۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان داگیركردووه.
مانگی ده‌ستكردی لاندسات8ـی سه‌ر به ناسا و مانگی ده‌ستكردی سانتینال2ـی سه‌ر به ئاژانسی بۆشایگه‌ری ئه‌وروپا له نیسان/ ئه‌پرلی 2013 و كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2017 چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی چینیان له بۆشایی ئاسمانه‌وه گرتووه.
وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، چین له‌و پڕۆژه‌یه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌و كێڵگه‌یه‌دا 850 میگاوات كاره‌با كه پێداویستی وزه‌ی 200 هه‌زار خێزانی چینی دابینده‌كات.
له چین بۆ ده‌ستكه‌وتنی كاره‌با پشت به خه‌ڵوزی به‌رد ده‌به‌سترێت و له ئێستادا ئه‌و وڵاته ته‌نیا له سه‌دا یه‌كی پێویستییه‌كانی له رووی وزه‌وه له وزه‌ی خۆر به‌ده‌ستده‌هێنێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
