باژێره‌ك ل ژێر به‌رمۆدا هاته ديتن
K24 – هه‌ولێر:
زانایانی بواری زانستی ده‌ریایی توانیان شارێك له ژێر سێگۆشه‌ی به‌رمۆدای زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیدا بدۆزنه‌وه كه زیاتر له 50 هه‌زار ساڵه نغرۆ بووه.
سایتی rsute.ru بڵاویكرده‌وه، پولین زالیتسكی، ئه‌ندازیاری زانستی ده‌ریایی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له زانایان توانیویانه شوێنه‌واری شارێكی نغرۆبوو له ژێر ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا بدۆزنه‌وه.
زالیتسكی له باره‌ی ئه‌و دۆزینه‌وه نوێیه‌وه ده‌ڵێت: “ئه‌و نموونانه‌ی به‌رده‌ستكه‌وتوون له رێگه‌ی رۆبۆته ده‌ریاییه‌كانه‌وه ئاشكرایده‌كه‌ن كه بناغه‌ی به‌هێز و خانووبه‌ره له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن و مێژوویان بۆ 200 هه‌زار ساڵ له‌مه‌و به‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
روونیشیكرده‌وه، “چه‌ندین هه‌ره‌م له ناوچه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه، كه ماوه‌ی 50 هه‌زار ساڵه نغرۆ بوون”.
ئه‌و ژنه ئه‌ندازیاره گوتیشی: “زۆر گریمانه هه‌یه ده‌كرێت بێنه ئاراوه له باره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و هه‌ره‌مانه‌وه و هه‌ندێك مێژوونووس و زانای مێژوو له‌و بڕوایه‌دان، ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه بریتییه له كیشوه‌ری ئه‌تلانتس كه ون بووه، هه‌ندێكی دیكه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌ره‌مانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌ستانیه‌تێكی پێشكه‌وتوو كه له چاخه كۆنه‌كاندا هه‌بووه”.
ئه‌تڵانتیس، چه‌ندین جار له ده‌ستنووسه دێرینه‌كاندا ناوی هاتووه و هه‌ره‌وه‌ها ئه‌فلاتونیش له باره‌ی باسی خوداوه‌ندی گریكه‌كانه‌وه ناوی هێناوه.
له ده‌ستنووسه دێرینه میسرییه‌كانیشدا كه مێژوویان بۆ سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، یه‌كێك له فیرعه‌ونه‌كان داوای له وه‌زیره‌كانی كردووه گه‌شت بكه‌ن بۆ خۆرئاوا بۆ ئه‌وه‌ی به دوای چاره‌نووسی شاره بێسه‌روشوێنبووه‌كه‌دا بگه‌ڕێن.
به گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشانه‌ی كه له‌لای سوڵتان و خه‌لیفه‌كانی خیلافه‌تی عوسمانی بووه، دوورگه‌یه‌ك له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام له ئێستادا و له نه‌خشه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی جیهاندا ئه‌و دوورگه‌یه نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها به هۆی هه‌مان ئه‌و نه‌خشانه‌ی لای خه‌لیفه‌كانی عوسمانی هه‌بووه، كۆڵۆمبس توانیویه‌تی به جیهاندا بگه‌ڕێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
