شبكة لالش الاعلامية

ترەمپ عێراق ژ لیستا قەدەغەكرنا سەفەرێ دا دەرێخست

ترەمپ عێراق ژ لیستا قەدەغەكرنا سەفەرێ دا دەرێخست

نه‌وا

بۆ دووەمجار، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری دەركرد هاووڵاتیانی شەش وڵاتی ئیسلامی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ماوەی سێ مانگ بۆیان نییە سەفەر بۆ ئەمریكا بكەن.
لەسەرەتای دەستبەكاربونی وەك سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاتنی هاووڵاتیانی حەوت وڵاتی ئیسلامی بۆ ئەمریكا، بەڵام لەلایەن دادگاكانی ئەمریكاوە بڕیارەكە رەتكرایەوە، رۆژی دووشەممە 6-3 جارێكی تر ترەمپ بڕیارێكی تری دەركرد، بەڵام ژمارەی وڵاتەكانی لە حەوتەوە كرد بە شەش، عیراقی لە لیستەكەدا دەرهێنا.
بەپێی راگەیەنراوێكی كۆشكی سپی، دۆناڵ ترەمپ بڕیاریداوە بە قەدەغەكردنی سەفەركردن بۆ ئەمریكا لە وڵاتانی یەمەن و سودان و سوریا و سۆماڵ و لیبیا و ئێرانەوە بۆ ماوەی سێ مانگ لە رۆژی دەرچونی بڕیارەكەوە، هاوكات گشت پرۆگرامەكانی هاتن و لەخۆگرتنی پەنابەرانی ئەمریكا بۆ ماوەی چوار مانگ هەڵپەسێنراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەرلەمانتاره‌ك: دەنگۆيێ گرانبوونا سووتەمەنيێ راست نینە

Lalish Duhok

كۆمبوونا پارتی و ئێكه‌تیێ بۆ هه‌فتیا بهێت هات پاشخستن

Lalish Duhok

پارێزگارێ نه‌ینه‌وا: پێویسته‌ رێگرى ل ئاراسته‌كرنا مووشه‌كان ل رۆژهه‌لاتێ مووسلێ بۆ هه‌ولێرێ بێته‌ كرن 

Lalish Duhok