شبكة لالش الاعلامية

هەرێما كوردستانێ بەشداريێ دكۆنفرانسی نێڤ دەولەتی دژی داعش دكت

هەرێما كوردستانێ بەشداريێ دكۆنفرانسی نێڤ دەولەتی دژی داعش دكت

رووداو- هەولێر
كۆنفرانسی وڵاتانی هاوپەیمانی دژی داعش لە واشنتن بەڕێوەدەچێت، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كورد بەشداری لە کۆنفرانسەکە دەکات.

بڕیارە رۆژی 22-3-2017 بۆ خێراكردنی شەڕی دژ بە داعش، وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش كۆببنەوە، بەپێچەوانەی ساڵی رابردوو هەرێمی كوردستان بەشداری كۆنفرانسەكە دەكات.

فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “هەرێمی كوردستان بەشداری كۆنفرانسەكە دەكات، لە چوارچێوەی شاندی باڵای عێراق نوێنەری هەرێمی كوردستان بەشداردەبێت‌، لەم بارەیەوە لەگەڵ بەغدا هاوئاهەنگی و رێككەوتن كراوە”.

لە رۆژی 21-6-2016، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی 46 وڵاتی هاوپەیمانییەتی دژی داعش لە واشنتن بۆ تاووتوێكردنی “قۆناخی داهاتووی شەڕی دژی گرووپی داعش” كۆبوونەوە، بەهۆی بەشداری پێنەكردنی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ناڕەزایەتی و نیگەرانی بەرپرسانی كوردستانی لێكەتەوە.

رۆژی 23-7-2016 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی جاناتان كۆهن، جێگری باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كۆبووەوە و نیگەرانی بانگهێشتنەكردنی هەرێمی كوردستانی لەو كۆنفرانسە بە شاندە ئەمریكییەكە راگەیاند.

بەپێی راگەیێندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بارزانی نیگەرانیی هەرێمی كوردستانی راگەیاند “لەبارەی مامەڵەی نابەجێی حكومەتی عێراقی و خەمساردیی هاوپەیمانان بۆ بەشداربوونی شاندی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسەكەدا و ئەوەیش لە حاڵێكدایە كە پێشمەرگە هێزی سەرەكیی شەڕی داعشە.”

بارزانی گوتبووی” هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو قارەمانانە گیانی خۆی فیدا كردووە و تیرۆریستانی داعشی تێكشكاندووە و ئەوەیش لەپێناو پاراستنی خاك و كەرامەتی گەلەكەی و پارێزگاریكردن لە بەهاكان، بە بێ ئەوەی هیچ لایەك هاوكاریی دارایی پێشكەشی پێشمەرگە كردبێت”.

دوای بەهێزبوونی داعش لە عێراق و سووریا لە كانوونی یەكەمی ساڵی 2014 بە سەرۆكایەتی ئەمریكا و بە بەشداری 68 وڵاتی جیهان، هاوپەیمانییەتێکی نێودەوڵەتی لە دژی داعش پێكهێندرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

١٢ هزار کەس ژبەر ئەشکەنجەیا هێزێن رژێما سوریا جانێ خو ژدەستدانە

Lalish Duhok

تانوکە پتری 31 ملیۆن لترێن گازا سپی ل سەر خەلکی هاتینە بەلاڤکرن

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیرێ گه‌شتوگوزارا لوبنانێ کۆمبوون

Lalish Duhok