ئەوێن زارۆك ههين زۆرتر دژین
رووداو-سلێمانی
توێژینەوە لەسەر 1.4 ملیۆن کەس دەریخستووە ئەوانەی منداڵیان هەیە تەمەنیان درێژترە و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی هەبوونی منداڵ تاکو هەشتاکانی تەمەنیش بەردەوامدەبێ، ئەوەش بەپێی هەواڵی دەیلی میرەری بەریتانی.
توێژینەوەکە لەلایەن ئەنستیتۆی کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵم ئەنجامدراوە و توێژینەوەی لەسەر 704,481 پیاو و 725,290 خانم ئەنجامداوە کە لەنێوانی 1911-1925 لەدایکبوون.
توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت لەنێو پیاوان و خانمانیش، ئەوانەی منداڵیان هەیە تەمەنیان درێژترە لەوانەی نییانە.
بەگشتی ئەو پیاوانەی خاوەن منداڵ بوون 2 ساڵ تەمانیان درێژتر بووە و خانمەکانیش 1.5 ساڵ.
کە لە تەمەنی 60 ساڵییەوە هەژمارکرا، ئەو پیاوانەی منداڵیان هەبوو بە تێکڕا 20.2 ساڵی دیکە دەژیان، کەچی بۆ بێ منداڵەکان 18.4 ساڵ بوو.
لە خانمانیشدا ئەوانەی منداڵیان هەیە لە تەمەنی 60 ساڵییەوە پێشبینیکراوە 24.6 ساڵ بژین، کەچی بۆ بێ منداڵەکان 23.1 ساڵ بووە.
لە تەمەنی 80 ساڵیشدا، پیاوانی خاوەن منداڵ پێشبینیکراوە 7.7 ساڵ بژین، لە بەرامبەر 7 ساڵ بۆ بێ منداڵەکان.
هەرچی خانمانی خاوەن منداڵیشن لە تەمەنی 80 ساڵیدا، ئەوە پێشبینیکراوە 9.5 ساڵ بژین، کەچی پێشبینییەکان بۆ خانمانی بێ منداڵ 8.9 ساڵ بووە.
توێژینەوەکە، کە لە جۆرناڵی زانستی ئۆنلاینی “Journal of Epidemiology and Community Health” بلاوبووەتەوە، دەریخستووە رەگەزی منداڵ کچ بێ یان کوڕ، بە هەمان راددە تەمەنی مرۆڤ درێژدەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
