شبكة لالش الاعلامية

زیانێن نڤستنێ ب مکیاژ ڤه‌

زیانێن نڤستنێ ب مکیاژ ڤه‌
ZNA- ھەولێر

هەمیشە رێنمایی دەکرێیت، کە پێش ئەوەی بخەویت، باشترە رووخسارت خاوێن بکەیتەوە و هیچ ماکیاژی پێوەنەبێت، چونکە زیانی هەیە لەرووی تەندروستییەوە، ئەگەر هێندە ماندووبوویت و توانای شتنیت نەبوو، لایەنی کەم بەپارچەیەک لۆکەی پێست و زەیتی سروشتی یان تۆنەر یاخود کلێنسی تەڕی دەموچاو بیسڕە.

کاریگەرییەکانی ماکیاژ لەسەر رووخسارت کاتێک پێوەی دەخەویت:

1-لە خەودا پێست دەیەوێت بحەوێتەوە و ئۆکسجین وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر ماکیاژی پێوەبوو، ناتوانێت ئەو چالاکیە ئەنجامبدات.

2-خەوتن بە ماکیاژەوە دەبێتەهۆی نەمانی کۆلاجین پێست، جگەلەوەی هۆکاری چرچولۆچی رووخسارە.

3-کرێمی ئەساس یان سەرجەم ئەو ماکیاژانەی پێوەیەتی، دەبێتە هۆکارێک بۆ داخرانی کونیلەکان، ئەمەش سەرچاوەی دروستبوونی زیپکە و خاڵی سەر رەش.

4-رێگا لە نوێبوونەوەی خانەکانی پێست دەگرێت لە شەودا، ئەمەش کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی رووخسارت هەیە لە رۆژدا، رەنگی تاریک و ناشرین دەبێت.

5-ماسکارا و ماکیاژەکانی چاو، زیان بە برژانگ و دەوری چاوەکانت دەگەیەنێت و رەنگە بچێتە ناوچاوتەوە و تووشی هەوکردن و هەڵئاوسان بکات.

6-هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی بەکتریا و میکرۆب لەسەر برژانگ و پێست، دواجاریش دروستبوونی زیپکەی ورد و سپی.

7-بەشێوەیەکی گشتی خەوتن بە ماکیاژەوە، دەبێتەهۆی چرچبوون و رێگاگرتن لە گەشانەوە و بریقەداربوونی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب ڤان تایبەتمەندیان ژن زەلامان دکەنە عاشقێن خوە

Lalish Duhok

بۆچی ل دەمێ نڤستنێ دڤێت دەرگەهێ ژۆرێ بگری؟

Lalish Duhok

ئاوارەیەكێ‌‌ ئێزدی دیارییەكێ‌ پێشكێشی خەلكێ‌ گوندەكێ‌ مەسیحییان دكت

Lalish Duhok