شبكة لالش الاعلامية

ئه‌مریكا ئاڤاهيه‌كى مه‌زن بۆ كونسولخانا خۆ ل هه‌ولێرێ درووست دكت

ئه‌مریكا ئاڤاهيه‌كى مه‌زن بۆ كونسولخانا خۆ ل هه‌ولێرێ درووست دكت
ZNA-هه‌ولێر

حکومەتی ھەرێمی کوردستان پارچە زەوییەک بۆ باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر دیاری دەکات و ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣/٤/٢٠١٨ لە رێوڕەسمێکدا کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئامادەی بوون، لەبارەی بایەخی پرۆژەکە و پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان قسەیان کرد.

سەرەتا دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق گووتی: “ئەمریکا پابەندە بە پاڵپشتیکردنی خەڵک و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کردنەوەی باڵیۆزخانە و درووستکردنی کۆمەڵگایەک بۆ بالیۆزخانەکەی لە ھەولێر نیشانەی ئەو پاڵپشتییەیە و واشنتن پاڵپشتی ھەرێمی کوردستانێکی بەھێز دەکات”.

ھەروەھا گووتی: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیەوێت لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پیاوان و ژنانی خاوەنکاری کورد بۆ پرۆژەی باشتر کار بکات”.

دواتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا رایگەیاند: “دەستخۆشی لەو دەستپێشخەرییە دەکەم بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگای کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر، نیشانەی باوەڕ و پشتیوانی واشنتنە لەھەرێمی کوردستان و پێشخستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێم”.

ھەروەھا گووتی: “پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ھەرێم تازە نیین و لە راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ئەمریکا لە ریزی پێشەوەی بڕیاری درووستکردنی ناچەی ئارام بوو. لە قۆناغی رووخاندنی رژێمی بەعس و شەڕی داعشیش ئەمریکا پەیوەندی باشی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەبووەو ئەمڕۆش لە قۆناغی سەقامگیریدا باڵەخانەی کۆمەڵگای کونسوڵخانەکەیان لە ھەولێر درووست دەکەن و ئەوەش نیشانەی بایەخ و بەرەو پێشچوونی ئەو پەیوەندییانەیە”.

نێچیرڤان بارزانی ئەوەیشی گووت: “گەل و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوبەشییان لەگەڵ گەلانی پێشکەوتووی جیھان لە ھەموو بوارەکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و کرانەو ھەموو ئەو بوارانە ھەیە کە جیھانی پێشکەوتووی لەسەر بونیادنراوە. پێشمەرگەیش ھاوشانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئەو بەھایانە دژی داعش و تیرۆر جەنگاون”.

ھەروەھا سوپای بەرپرسانی باڵیۆزخانە و کونسوڵەکانی پێشوو و ئێستای ئەمریکای لە عێراق و ھەولێر کرد کە رۆڵی گرنگیان لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان ھەبووەو گووتی:چاویشمان لە ھەماھەنگی و پەیوەندی باشترە و داواکارین وڵاتانی جیھانیش ھاوشێوەی ئەمریکا بایەخ بە پێشخستنی ئاستی نوێنەرایەتییەکانیان بدەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کونسولێ کۆریا: دێ گەلەک پرۆژێن مەزن ل کوردستانێ بجه ئینین

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی: پێدڤییە جیھان رێزێ ل داخوازا گەلێ کوردستانێ بگریت

Lalish Duhok

ل منبج شه‌رێ كۆلان ب كۆلان

Lalish Duhok