شبكة لالش الاعلامية

ئه‌مریكا سه‌باره‌ت سووریا داخوازیه‌كێ ژ توركیا دكت

ئه‌مریكا سه‌باره‌ت سووریا داخوازیه‌كێ ژ توركیا دكت
K24 – هه‌ولێر:

جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، داوا له‌ توركیا ده‌كه‌ن سه‌رنج بخاته‌ سه‌ر شه‌ڕی داعش.

جه‌یمس ماتیس، له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ نوره‌ددین جانیكلی، هاوتا توركییه‌كه‌ی، له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌ برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، رایگه‌یاند، پێویستی توركیا له‌ سووریا سه‌رنجی له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش بێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرای ده‌كات، جه‌یمس ماتیس، به‌ وه‌زیری به‌رگری توركیای راگه‌یاندووه‌، دووباره‌ سه‌رنج بخه‌نه‌وه‌ سه‌ر شه‌ڕی داعش و رێگه‌ نه‌ده‌ین به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان، ئه‌و رێكخراوه‌ سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ به‌ هۆی ئۆپه‌راسیۆنی “چڵه‌ زه‌یتوون”ی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، گرژییه‌ك له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ به‌دی ده‌كرێت، له‌لایه‌ك ئه‌مه‌ریكا هاوكاری سه‌ربازی و دارایی شه‌رڤانان ده‌كات و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ توركیا هێرشیان ده‌كاته‌ سه‌ر.

ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوون، پێی ناوه‌ته‌ 27ه‌م رۆژ و به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیاوه‌، نزیكه‌ی 100 هاووڵاتی شه‌هید و برینداربوونه‌ و نزیكه‌ی 300 هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوونه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پشكه‌كا كار و چالاكیێن بنگه‌هێ لالش ل سالا 2025ـێ

karwanhaji

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ب هه‌لكه‌فتا هاتنا سالا نوو يا زایینى په‌یامه‌ك به‌لاڤكر 

Lalish Duhok

“عێراق نكارت ده‌سه‌لاتا به‌رهه‌مئينانا نه‌فتێ ژ هه‌رێمێ وه‌ربگرت”

Lalish Duhok