شبكة لالش الاعلامية

چاڤدێره‌كێ سیاسيێ ئێزدییان: شنگال نابته‌ قەندیلا دووێ

چاڤدێره‌كێ سیاسيێ ئێزدییان: شنگال نابته‌ قەندیلا دووێ

ئەڵمانیا-KDP.info-

مەرامی پەکەکە لە شنگال دەرکەوتووە و دەیانەوێت شنگال بکەنە قەندیلی دووەم، بەڵام چاودێرێکی سیاسیی ئێزدییان دەڵێت، دواڕۆژی پەکەکە لە ناوچەکەدا لەق بووە و پێگەیان بەرەو لاوازی دەچێت و ئێزدییەکانیش ناهێڵن پەکەکە لە دەڤەری شنگالدا مەرامەکانی جێبەجێ بکات.

بەگوێرەی زانیاریی چاودێرانی سیاسی، هەوڵەکانی پەکەکە بۆ ئەوەی خۆی بگەیەنێتە شنگال لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی پێ کرد و لەو کاتەوە دەیەوێت بە هاوکاریی ئێران و عێراق، خۆی لە سنوورەکە قایم بکات و، دوای ئەوەی داعش هاتە ناوچەکەوە، پەکەکە بە پاساوی داعش و بە یارمەتیی بەغدا، خۆی لەوێدا جێگیر کرد. ئێستاش پەکەکە دەیەوێت لە شنگالدا پیلانێکی گەورەتر بۆ زامنکردنی هەندێ ئەجێندای بەغدا و تاران جێبەجێ بکات، کە ئەویش دروستکردنی بنکەیەکی سەربازییە، کە بە قەندیلی دووەم ناوی دەبەن، بەڵام ئێزدییەکان ڕەتی دەکەنەوە و ناهێڵن ئەو مەرامەی پەکەکە لەسەر خاکی ئەوان بێتە دێ و، ئاماژەی پێشوەختە دەدەن، کە پەکەکە لە شنگالدا بەرەو لاوازی دەچێت و ڕووبەڕوویشی دەبنەوە.

چاودێری ئێزدییان، (شێخ زێدۆ باعەدری) باوەڕی وایە: ”زۆری نەماوە پەکەکە خۆی بیبێنێت، کە ئیدی لە شنگالدا پێگەی لەق بووە و دواڕۆژێکی تاریکی هەیە و بەرەو نەمان دەچێت. شنگال و سەرجەم ناوچەكانی دیکەی ئێزدییان ناوچەیەكی دانەبڕاون لە خاكی پیرۆزی كوردستان و هیچ هێز و تاقمێك ناتوانێت جیایان بكاتەوە. ئێمە حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەمان هەیە، هێزی پێشمەرگە تاكە هێزە، كە بەرگریی ڕاستەقینە لە ئێزدیان دەكات و میژووش شایەدی ئەم ڕاستییەیە. جێگای داخە، لەدوای كارەساتی 3ی ئابی 2014ەوە كۆمەڵێك هێزی سەر بە (پەكەكە) كەوتوونەتە خۆ و لە ناوچەكانی ئێزدییاندا هەوڵی خۆسەپاندن دەدەن، كە پێشتر پاسەوانی نەوت و سنوور بوون لە ڕۆژئاوا و كار بۆ ڕژێمی (ئەسەد) و وڵاتانی دراوسێ دەكەن.”

(شێخ زێدۆ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”پەکەکە مەبەستیانە شنگال بکەنە قەندیلی دووەم، بەڵام ئێزدییەکان ڕێیان پێ نادەن و بەرپەرچیان دەدەنەوە، خۆ لە دێرزەمانەوە چیای شنگال، لە شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵانیشدا هەر پێشمەرگەی لێ بووە و لانكەی شۆرش بووە. شوێنی خەباتی (پەكەكە) كوردستانی باكوورە و دەبێ لەوێ خەبات بكەن، كە بەداخەوە نایشی كەن.”

(شێخ زێدۆ باعەدری) ڕایگەیاند: ”(پەكەكە) تا ئێستا لە لیستی تیرۆردایە و دەیەوێت لەسەر حیسابی ئیزدییەکان ناوی خۆی لەو لیستە دەربێنێت. هەتا پەكەكە لە شنگال بێت، ڕیكخراوە جیهانییەكان هاوكارییەكانیان بۆ ناخرێتەڕوو، ناتوانن شنگال ئاوەدان بكەنەوە. بۆیە دواڕۆژی (پەكەكە) لە شنگال نییە و بەرەو كزی و لاوازی دەچێت و دواجار لەوێ نامێنن.”

(باعەدری) ڕوونی كردەوە: ”كاتی خۆی (سەدام حوسێن) لەسەر شاخی شنگالەوە 39 مووشەكی ئاراستەی ئیسرائیل كرد، ئێستاش وڵاتانی هەرێمی و هیلالی شیعە دەیانەوێت، لەڕێی شاخی شنگالەوە لەگەڵ شیعەكانی لوبنان و سووریا یەك بگرن و هەڕەشە لە ئیسرائیل بكەن و ئەم كارەشیان لەڕێی داشەكەیانەوە، كە پەکەکەیە ئەنجام بدەن، كە ئەمەش بە هیچ شێوەیەك لەلایەن ئیزدییانەوە جێی قبووڵ نییە.”

(شێخ زێدۆ باعەدری) گوتیشی: ”كاتی هاتووە هەموو ئیزدییەکان بە یەكەوە و بە یەك دەنگ بڵێن، بای بای بەغدا، ڕۆژباش هەولێر.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌لاڤكرنا ئاهێن خوارنێ بسه‌ر خێزانێن كێم ده‌رامه‌ت ل كۆمه‌لگه‌ها خانكێ

Lalish Duhok

كۆمبوونا شاندەكێ‌ ئێزدی و ئیتالی ئیرۆ ل هەولێرێ‌

Lalish Duhok

ڕۆژنامه‌ڤان ڕێبين فه‌تاح سه‌ره‌دانا بنگه‌هێ لالش كر

Lalish Duhok