توركیا هه‌ره‌شێ ل ئه‌وروپا دكت
وشه

وه‌زیری ناوخۆی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد و ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڕێگه بكه‌ینه‌وه، مانگانه 15 هه‌زار په‌نابه‌ر ڕوو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له نێوان ئه‌نكه‌ره و ئه‌وروپا كراوه، ده‌توانرێ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا له دیدارێكی له‌گه‌ڵ “ئه‌نادۆل” ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه، ڕێگه ده‌كه‌ینه‌وه و بوار ده‌ده‌ین مانگانه 15 هه‌زار په‌نابه‌ر بچنه نێو یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه.
هه‌روه‌ها گوتی، پێویسته ئێمه بیریان بێنینه‌وه، ئه‌وان ناتوانن یاریمان پێ بكه‌ن و توركیا په‌راوێز بخه‌ن.
سۆیلۆ به توندی ڕه‌خنه‌ی له ڕێگری كۆبوونه‌وه و میتینگه‌كان بۆ پشتیوانی له ڕاپرسی بۆ هه‌مواری ده‌ستووری توركیا كرد به‌تایبه‌ت له ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و گوتی، ئایا گۆڕانكاری له ده‌ستووری ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا پرسێكی ناوخۆ نییه؟ ئه‌ی بۆچی ئێوه ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه پرسێكی ناوخۆیی توركیا، چ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێوه ده‌بێ؟.
هه‌فته‌ی ڕابردوو هۆڵه‌ندا ڕێگری له نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد و وه‌زیری خێزانی توركیاشی له وڵاته‌كه كرده ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نكه‌ره و ئه‌مستردامی به ته‌واوی ئاڵۆز كرد و باڵوێزخانه و كونسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا له ئه‌نكه‌ره داخران و كاروانێكی مانگای هۆڵه‌نداش كه به‌ره‌و توركیا ده‌هات، به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه. هاوكات چه‌ندان جاریش به‌رپرسانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی په‌نابه‌رانیان له نێوان ئه‌نكه‌ره و ئه‌وروپا كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
