شبكة لالش الاعلامية

ل ئاکرێ زه‌لامه‌ك چار زارۆكێن خۆ دسۆژت 

ل ئاکرێ زه‌لامه‌ك چار زارۆكێن خۆ دسۆژت 

رووداو – ئاکرێ

لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک پیاوێکى تەمەن 40 ساڵ ئاگرى لە ماڵەکەی بەردا، بەهۆیەوە چوار منداڵی سووتان، پیاوەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

رائید فیراز یاسین، گوتەبێژى بەرگریى شارستانیى ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەرچوار منداڵەکە برینداربوونە، رەوشی سێیان خراپە و بۆ چارەسەر رەوانەی دهۆک کراون، یەکێک لە منداڵەکانیش لە نەخۆشخانەی ئاکرێ چارەسەر دەکرێت.

فیراز یاسین راشیگەیاند، ماوەیەک بوو پیاوەکە دەرونى تێکچوبوو، ئەمڕۆ هاوژینەکەی خەریکی ئامادەکاریی بووە بۆ نەورۆز و ئاگای لە پیاوەکەی نەماوە، لەوکاتەدا پیاوەکە ئاگری لە ماڵەکەی بەرداوە و تەواوی ماڵەکەی سووتاندووە، بەهۆی ئاگرەکەش چوار منداڵیان کە لەنێو خانووەکەدا بوونە، سووتاون.

بەگوتەی فیراز یاسین، رووداوەکە کاژێر 12:30 خولەکی نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 14-3-2018 لە سەنتەری ئاکرێ روویداوە. منداڵەکانیش تەمەنیان لەنێوان 2 بۆ 10 ساڵی دایە.

گوتەبێژى بەرگریى شارستانیى ئاکرێ ئاماژەی بەوەش کرد کە پیاوەکە بەپێی ماددەی 243 لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆک بارزانی داخوازەکێ ژ ئێکەتیا ئورۆپا دکەت

Lalish Duhok

پارتی و ئێکەتی: بریار ھات دان لژنەیەکا ئاست بلند بھێت دامەزراندن

Lalish Duhok

45 تیرۆرستێن داعش ل مۆسل هاتنە کوشتن

Lalish Duhok