شبكة لالش الاعلامية

پەیاما بارزانی ب هه‌لكه‌فتا نەورۆز و سەرێ سالا كوردی

پەیاما بارزانی ب هه‌لكه‌فتا نەورۆز و سەرێ سالا كوردی

رووداو – هەولێر
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی، پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان و هەموو كوردانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات و هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان دەكات. 

لە پەیامەكەیدا بارزانی مانگی ئازار بە مانگی سەركەوتن و خۆشی و ئێش و نەهامەتییەكانی گەلی كوردستان پێناسەدەكات و دەڵێت “لەگەڵ ئەوەیشدا ئازار و نەورۆز بۆ گەلەكەمان هێمای تێكشكاندنی زوڵم و دەركەوتنی رووناكی و ژیانەوە دەدەن و ئەوەیش بەو مانایە دێت كە قوربانیدان و خەبات ئەنجام و بەرهەمی دەبێت”.

بە ئاماژەكردن بە تێكشكاندنی داعش و بەردەوامبوون لەسەر كاركردن بۆ سەربەخۆیی كوردستان، بارزانی دەشڵێت “خۆڕاگری و قوربانیدانی بێ هەژماری گەلی كوردستان لە قۆناغە سەختەكانی خەباتدا هەر لە بەرگریكردن لە مان و ناسنامەییەوە بگرە هەتا تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش دەبێ ئەنجامی هەبێت و پێویستە ئەو خەبات و دەستكەوتانە یەك هەنگاویش بەرەو پاشەوە نەڕۆت و دەبێ گەلی كوردستان بگاتە سەروەریی خۆی و خاوەن بڕیار و چارەنووس و ژیانی خۆی بێت. هەر ئەوەیشە باشترین وەڵام و باڵاترین وەفا بۆ خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەل”.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا لە خەڵكی كوردستان دەكات ئومێدیان بەهێزبێت، چونكە بەدڵنیاییەوە خۆڕاگرییەكەیان بەرهەمی دەبێت: “داوا دەكەم لە بەرانبەر هەر هەوڵ و دەنگێكدا خۆڕاگربن كە بیەوێ بڕوابەخۆبوونیان لێبستێنێتەوە و پاشكۆیی بچەسپێنێت”.

دەقی پەیامەكەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردییەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و هەموو كوردانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات و هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان دەكەم. هیوای ساڵێكی خۆش و پڕ لە بەرەكەت و بەختەوەری بۆ هەموو لایەك دەخوازم.

مانگی ئازار مانگی سەركەوتن و خۆشی و ئێش و نەهامەتییەكانی گەلی كوردستان بووە. لەگەڵئەوەیشدا ئازار و نەورۆز بۆ گەلەكەمان هێمای تێكشكاندنی زوڵم و دەركەوتنی ڕووناكی و ژیانەوە دەدات و ئەوەیش بەو مانایە دێت كە قوربانیدان و خەبات ئەنجام و بەرهەمی دەبێت.

خۆڕاگری و قوربانیدانی بێ هەژماری گەلی كوردستان لە قۆناغە سەختەكانی خەباتدا هەر لە بەرگریكردن لە مان و ناسنامەییەوە بگرە هەتا تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش دەبێ ئەنجامی هەبێت و پێویستە ئەو خەبات و دەستكەوتانە یەك هەنگاویش بەرەو پاشەوە نەڕوات و دەبێ گەلی كوردستان بگاتە سەروەریی خۆی و خاوەن بڕیار و چارەنووس و ژیانی خۆی بێت. هەر ئەوەیشە باشترین وەڵام و باڵاترین وەفا بۆ خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەل.

ئەو قوربانییەی گەلی كوردستان داویەتی و ئەو فەرهەنگە بەرزەی لە پێكەوەژیان و لێبوردەییدا هەیەتی و ئەو قارەمانێتییەی پێشمەرگە تۆماری كردووە، لەچاوی جیهانیاندا شاراوە نییە و ئێستا جیهان شانازی بە گەلی كوردستان و پێشمەرگە دەكات.

لەم بۆنەیەدا داوا لە خەڵكی سەربەرزی كوردستان دەكەم ئومێدیان بەهێز بێت چونكە بە دڵنیاییەوە خۆڕاگرییەكەیان بەرهەمی دەبێت. داوا دەكەم لە بەرانبەر هەر هەوڵ و دەنگێكدا خۆڕاگر بن كە بیەوێ بڕوابەخۆبوونیان لێ بستێنێتەوە و پاشكۆیی بچەسپێنێت. نەورۆز لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان پیرۆز دەكەم.

هەر لە خۆشیدا بن.

مسعود بارزانی

20ـی 3ـی 2017

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

31 سال بسه‌ر وه‌فه‌را داويا ئه‌ندازیارێ ئاشتيێ دا ده‌رباز دبن 

Lalish Duhok

لێبۆرينا نێڤ دەولەتی داخوازا راگرتنا بڕیارا سێدارەدانا كورده‌كى دكت

Lalish Duhok

رۆسیا چاڤه‌رێی ئه‌نجامێن رێفراندۆمێ دكه‌ت

Lalish Duhok