شبكة لالش الاعلامية

بلندترين و مه‌زنترين ئالايێ كوردستانێ ل كه‌ركووكێ يه‌

بلندترين و مه‌زنترين ئالايێ كوردستانێ ل كه‌ركووكێ يه‌
وشه‌
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، به‌رزترین و گه‌وره‌ترین ئاڵای كوردستان له‌ شاری كه‌ركووك هه‌ڵده‌كرێ و ده‌بێته‌ یه‌كه‌م جار له‌وه‌ته‌ی ئه‌و شاره‌ ئازاد كراوه‌، به‌و شێوه‌یه‌ ئاڵای كوردستان به‌رز بكرێته‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان24، ئەمساڵ خەڵكی كەركووك جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو، جەژنی نەورۆز پیرۆز دەكەن، چونكە ئەمساڵ مەترسی داعش لەسەر شارەكە نەماوە، ھۆكارێكی دیكە ئەم نەورۆزە دەبێتە دەروازەیەك بۆ ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر فەرمانگە و دامەزراوە حكوومی كەركووك.
ئەمساڵ زۆربەی چالاكییەكانی كەركووك لەسەر قەڵای شارەكە بەڕێوەدەچن، كە ئەم قەڵایە وەك ھێمای بەرخودانی گەلی كوردە، بڕیاریشە ھەموو لایەنە سیاسییەكان و پارێزگاری كەركووك لەسەر قەڵا ئاگری نەورۆز بكەنەوە و پێشوازی لە ساڵی نوێی كوردی بكەن.
پێنجشه‌می هه‌فته‌ی رابردوو نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك به‌ نووسراوێكی فه‌رمی، داوای له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كرد بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگه‌ حكوومییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ بده‌ن و ئه‌وه‌یش ناڕه‌زایی به‌ره‌ی توركمانی لێ كه‌وته‌وه‌ و داوایان كرد ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ نه‌كرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤه‌كۆلينه‌كا زانستی ئامۆژگارييه‌كێ دده‌ته‌ زه‌لامان

Lalish Duhok

پشتى 50 نه‌شته‌رگه‌ريا بوو ئه‌نجێلینا جولى يا ئيرانێ

Lalish Duhok

کرێتترین رەفتارێن زەلامان هەمبەری هەڤژینێن وان

Lalish Duhok