ئه‌پل، ره‌نگه‌كێ نوو بۆ مۆبایلا ئایفۆنێ د دا‌نێت
نه‌وا

ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی، كه به‌رهه‌مهێنه‌ری مۆبایلی به‌ناوبانگی ئایفۆنه، ره‌نگی سور بۆ به‌رهه‌مه‌كانی زیاد ده‌كات.
ئه‌و ره‌نگه نوێیه بۆ مۆبایلی جۆری ئایفۆنی 7 به‌كارهێنراوه و له رۆژی هه‌ینی داهاتوه‌وه له‌به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانیدا ده‌بێت، ئامانجیش لێی پشتیوانیكردنی ئه‌و رێكخراوه خێرخوازیانه‌یه، كه له بواری روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدزدا كارده‌كه‌ن.
ئه‌و ره‌نگه سوره له هه‌ردوو جۆری 128 و 256 گێگابایتدا ده‌بێت و نرخه‌كه‌شی له 749 دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات، هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی ئایفۆن 7 و ئایفۆن 7ی پڵه‌س ده‌گرێته‌وه.
بڕیاریشه له مانگی سێپته‌مبه‌ری داهاتودا، كۆمپانیای ئه‌پڵ ئایفۆنی 8 ده‌ربكات و له‌ئێستاشه‌وه هه‌وادارانی چاوه‌ڕێی ئه‌و مۆدێله نوێیه ده‌كه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
