پۆلیسێن بریتانیا ئامارا كوشتى و برینداران راگه‌هاند
K24 – هه‌ولێر:
به‌پرسێكى پۆليسى به‌ريتانيا رايگه‌ياند، له ئاكامى رووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى به‌رده‌م په‌رله‌مانى به‌ريتانيا 4 كه‌س كوژراون و 20 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
پۆليسى به‌ريتانيا ئاشكراشيكرد، 3 كه‌س له برينداره‌كان هاووڵاتى به ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ره‌نسيين.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارانى به‌ريتانيا سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پڕۆژه ياساى مووچه‌ى خانه‌نشينى بوون، سه‌رۆك وه‌زيرانيش تيريزا ماى له په‌رله‌مان بوو كاتێك ده‌نگى ته‌قه بيسترا.
كارمه‌ندێكى په‌رله‌مان به فرانس پرێسى راگه‌ياندووه، گوێى له ته‌قه بووه و كه‌سێكى بينيووه كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وى.
به هۆى ئه‌و رووداوه‌وه بيناى په‌رله‌مان داخرا و داوا له په‌رله‌مانتاران و كارمه‌نده‌كان كرا له ناو هۆڵى په‌رله‌مان بمێننه‌وه.
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى بريتانيا رايگه‌ياندووه، له سه‌روبه‌ندى رووداوه‌كه‌دا نزيكه‌ى 300 كه‌س له ناو هۆڵى ئه‌نجوومه‌نى گشتى بوونه.
پۆليس رايگه‌ياند، سه‌رۆك وه‌زيران تيريزا ماى ئاسايشى پارێزراوه.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان تيريزا ماى له ژێر چاودێرييه‌كى تونددا گواستراوه‌ته‌وه و له بيناى په‌رله‌مان نه‌ماوه.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى بريتانيا داڤيد ليدنگتۆن له به‌رده‌م نوێنه‌ران رايگه‌ياند، ده‌توانم به ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان بڵێم ئه‌وه‌ى روويداوه كرده‌وه‌يه‌كى ترسناكه و ئه‌فسه‌رێكى پۆليس رووبه‌ڕووى په‌لامارى چه‌قۆ بووه‌ته‌وه و په‌لامارده‌ره‌كه‌ش به فيشه‌كى پۆليس بريندار بووه.
به گوێره‌ى زانيارى پۆليس په‌لامارده‌ره‌كه به هۆى به‌ركه‌وتنى فيشه‌كه‌وه كوژراوه.
گوتيشى: به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييه‌كان كرده‌وه‌ى زياترى توندوتيژى له نزيك كۆشكى په‌رله‌مان له وستمنستر روويانداوه.
له‌و باره‌يه‌وه حكومه‌تى بريتانيا رايگه‌ياند، سه‌رۆك وه‌زيران تيريزا ماى له ئه‌ماندايه و به ئۆتۆمبێل له شوێنى رووداوه‌كه دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.
پۆليسى بريتانيا رايگه‌ياند، ئه‌وان وه‌ك كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه‌دا ده‌كه‌ن.
به هۆى رووداوه‌كه‌وه په‌رله‌مانى بريتانيا و ژماره‌يه‌ك ناوه‌ندى گرنگى خزمه‌تگوزارى له له‌نده‌ن داخران، كه ديارترينيان وێستگه‌ى ميترۆى ناوچه‌كه‌يه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
