بۆ ئالايێ كوردستانێ 80 رێكخراو ل هه‌ولێرێ دچنه به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى
باسنيۆز:
وه‌كو گه‌یاندنی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌رامبه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك، ده‌یان رێكخراو گردبوونه‌وه‌یه‌ك رێك ده‌خه‌ن.
سیروان گه‌ردی، یه‌كێك له رێكخه‌ره‌كانی گردبوونه‌وه‌كه به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌مه 26ی 3 له كاتژمێر3،30 له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وی یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئامانجی گربوونه‌وه‌كه‌یان، گوتی :” وه‌ك پشتگیرییه‌ك له بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له كه‌ركوك و ڕاگه‌یاندنی نیگه‌رانی خۆمان له باره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی به‌پێشلكردنی سه‌روه‌رى عێراق چواندبوو، له به‌رده‌م باره‌گایی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
ڕوونیشیكرده‌وه، كه ئه‌وان زیاتر له 80 رێكخراوی مه‌ده‌نی و ناحكووین و یاداشتی ناڕه‌زایه‌تى خۆیان له‌مباریه‌وه به به‌رپرسانی UN له هه‌ولێر، ده‌ده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك بڕیاردرا ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكرێت، به‌رپرسێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق نیگه‌رانی خۆی له بڕیاره‌كه ده‌بڕی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
