ئەنجوومەنێ پارێزگه‌ها كەركووكێ بریارا بلندكرنا ئالايێ كوردستانێ پەسەندكر
خەندان
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی پەسەندكرد، كە 23 ئەندامی لیستی برایەتی و یەك ئەندامی عەرەبی تێیدا بەشداربوون.
رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاری پەسەندكردنی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان پەسەندكراوە كە ئاڵاكە گوزارشت لەهەموو نەتەوەكان و پێكهاتەكانی كەركوك دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بودجەیەك بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان تەرخاندەكرێت لەسەرجەم دامودەزگاكانی كەركوكدا.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك وتیشی “لیستی عەرەبی بەبێ هۆكار ئامادەی كۆبوونەوەكە نەبوون و بایكۆتیان كرد”.
هاوكات ئەحمەد عەسكەری ئەندامی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا رایگەیاند، داوا حكومەتی هەرێمی كوردستان پەرلەمانی كوردستان دەكەن هاوكاریان بن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.
لیستی عه‌ره‌ب و توركمان و بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان كردووه.
به‌پێی پرۆژه بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك كه له‌لایه‌ن پارێزگاری شاره‌كه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه كراوه ئاڵای كوردستان له ته‌نیشتنی ئاڵای عێراق له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه حكومییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵده‌كرێت.
له مه‌راسیمی داگیرساندنی ئاگری نه‌ورۆز له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك 20ی ئه‌م مانگه ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان له ته‌نیشت ئاڵای عیراقه‌وه هه‌ڵكرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
