شبكة لالش الاعلامية

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى: رێيا سەرەکیيا سووریا و عێراقێ د دەستێ پێشمەرگەى دايه‌

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى: رێيا سەرەکیيا سووریا و عێراقێ د دەستێ پێشمەرگەى دايه‌
باسنيوز:

فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێگەی سەرەکیی نێوان سووریا و عێراق بەدەست هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوەیە و بڕیارە هەموو رێکارێک بگیرێتە بەر بۆ پاراستنی ئەو سنوورانە.

هاشیم سیتەیی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “رێگەی سەرەکیی نێوان عێراق و سووریا لە دووریی ٨٠ کیلۆمەتر بەدەست هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوەیە، بەتایبەت لە سنووری (سحێلا تا سنوونێ) کە ماویەکی دوور و درێژە بەدەست هێزی پێشمەرگەوە و گوتی: “لەو بۆشاییەدا هەموو دەرگا سەرەکییەکان بەدەست هێزی پێشمەرگەوەن و لەوانە (پێشخاپوور و دەروازەی رەبیعە و خازووکا)”.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە لە درێژەدا گوتیشی: “هێزی پێشمەرگەی کوردستان مافی خۆیەتی هەموو رێکارێکی ئەمنی لەو ناوچانە بگرێتەبەر، چونکە هەندێک شوێن رێگەی لاوەکی تێدایە و دەبێ ئەمنییەتیان پارێزراو بێت و لەو شوێنانەوە رێگە بە هیچ هێزێک نادەین سنووری پێشمەرگە ببەزێنێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی: ب چ ره‌نگان ريفراندۆم نائێته‌ پاشخستن

Lalish Duhok

حكوومه‌ت باجێ ل سه‌ر ڤان كه‌لوپه‌لان زێده‌ دكت

Lalish Duhok

بارزانی: لە ئاییندەیەكی نزیك دەردەكەوێ كە كێ پاشكۆیی دەوێت و كێ سەرەوەریی هەڵدەبژێرێت

Lalish Duhok