شبكة لالش الاعلامية

ڤایبەر دوو تایبەتمەنديێن نوو بۆ هاتنه‌ زێده‌کرن

ڤایبەر دوو تایبەتمەنديێن نوو بۆ هاتنه‌ زێده‌کرن

خەندان- ماردین عوزێری

کۆمپانیای ڤایبەر ڤێرژنێکی نوێی بەرنامەکەیان خستووەتە بەردەست بەکارهێنەران و چەند گۆڕانکارییەکی نوێی تێدا کراوە، رێنمایی بەکارهێنەران دەکەن کە ڤایبەرەکانیان ئەپدەیت بکەنەوە بۆ بەردەستبوونی ئەو تایبەتمەندییانە.

لە ئەپدەیتەکەدا دوو تایبەتمەندی نوێ زیداکراون، دەتوانیت راستەوخۆ لەناو بەرنامەی ڤایبەردا سەیری ڤیدیۆی یوتیوب بکەت و ئێستا دەشتوانیت ئاگاداربیت دوا جار هاوڕێکانت کەی ئۆنلاین بوون.

هەر نامەیەک بنێریت لە رێی نامەی ڤایبەرەوە کە لینکی ڤیدیۆی یوتیوبی تێدا بێت، ڤیدیۆکە لەناو چاتەکدا دەردەچێت و دەتوانیت پەنجەی بخەیتە سەر بۆ ئەوەی ڤیدیۆکە ببینیت بە بێ ئەوەی ڤایبەر جێبهێڵیت.

ئەگەر ئێستا بڕوانیتە لیستی کۆنتاکتەکانت، دەبینیت ئەو کاتە نووسراوە کە دوایینجار ئەو کەسە ئۆنلاین بووە، هەندێک بەرنامەی دیکە وەک مەسنجەر و واتسئاپ ئەم تایبەتمەندییەیان هەیە و سەرکەوتووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مۆبایلی Nothing Phone 1 وه‌كو باشترین مۆبایلا سالا 2022 هاته‌ دیارکرن

Lalish Duhok

کۆمپانیای Tiktok پەخشێ راستەوخۆ بۆ یاریێن تۆپكانێ زێده‌كر  

Lalish Duhok

مۆبایله‌ك ب شاشه‌یه‌كا زۆر بهێزهاته‌ به‌رهه‌مئينان

Lalish Duhok