ئه‌شواق جاف: به هه‌ماهه‌نگی لگه‌ل حكوومه‌تا فیدرال ئه‌ڤ ساله ریفراندۆم دێ ئێته ئه‌نجامدان
باسنيوز:
په‌رله‌مانتارێكی كورد، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ به‌غدا و له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه، ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه حكوومه‌تی فیدڕاڵ ناتوانێت ڕێگه له ڕیفراندۆمی كوردستان بگرێت، چونكه ئه‌وه مافێكی ده‌ستوورییه.
د. ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕای گه‌یاند :” هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ڕیفراندۆم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ‌دا ده‌كرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، گوتیشی :” ده‌بێت ماوه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه دیاری بكرێت و هاوشێوه‌ی گفتوگۆكانی ڕابردوو نه‌بێت كه 13 ساڵ درێژه‌یان كێشا و تائێستاش دۆسێكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه”.
ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، كه حكوومه‌تی به‌غدا ناتوانێت ڕێگری له ڕیفراندۆمی كوردستان بكات، چونكه مافێكی ده‌ستووری و یاساییه و مافه‌كانی مرۆڤی جیهانی دووپاتی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه”.
دواجار ئاشكرای كرد، كه ڕیفراندۆم له‌مساڵدا ده‌كرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
