شبكة لالش الاعلامية

بارزانی: سەربەخۆیيا کوردستانێ کێشا بۆ دراوسێيان دروست ناکت

بارزانی: سەربەخۆیيا کوردستانێ کێشا بۆ دراوسێيان دروست ناکت
باسنيوز:

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە سەربەخۆیی کوردستان کێشە بۆ دراوسێکان دروست ناکات و ھیوای خواست، سەرۆک کۆماری نوێی فەڕەنسا پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بکات.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (لو فیگارغۆ)ی فەڕەنسی، ئاماژەی بەوە کرد کە ”کاتی سەربەخۆیی کوردستان ھاتووە و دەخوازین لەگەڵ عێراقدا بە شێوەیەکی ئاشتی و دیالۆگ سەربەخۆیی بەدەست بھێنین“.

ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە: ”نزیکەی 100 ساڵە بۆ ئەوەی یەکێتیی عێراق بپارێزین، کار کراوە، بەڵام چیمان دەستکەوتووە؟ 4500 گوندمان سووتاوە و بە چەکی کیمیاوی ھێرشمان کراوەتە سەر و تەنیا بارزانییەکان 10 ھەزار قوربانییان داوە“.

سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپات کردەوە کە ھەرێمی کوردستان دەیەوێت پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دراوسێکانیدا ھەبێت و بە دووری زانی سەربەخۆیی کوردستان کێشە بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست بکات، بەڵکو: ”سەربەخۆیی کوردستان ھاوکار دەبێت بۆ ئەو کێشانەی کە دراوسێکان ھەیانە“.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا سەرۆک بارزانی باسی لە ھەڵبژاردنەکەی چەند ڕۆژی داھاتووی سەرۆکایەتیی فەڕەنسا کرد و ھیوای خواست ”سەرۆک کۆماری تازە کە لە فەرەنسا دێتە سەر دەسەڵات، پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بکات و لانی کەم، دژی سەربەخۆیی کوردستان نەبێت“.
لە بارەی شەڕی داعش، جەختی لەوە کردەوە کە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرکەوتنی زۆر گەورەی بە دەست ھێناوە و ئاماژەی بەوە کرد: ”داعش بە تەواوی لە عێراق کۆتایی نایەت و ئەگەر دۆخەکە ھەروەک پێشوو بێت، داعش بە ناوی دیکە دەردەکەوێت، تاوەکوو فکری توندڕەوی لە ناوچەکە دەرنەکرێت“.

بارزانی، لەبارەی شاری کەرکووکەوە، بۆ ئەو رۆژنامەیە، ئەوەشی روون کردەوە: “ئەو دەڤەرانەی پێشمەگەی لێ جێگیر کراوە، بە تەواوی ھەرێمی کوردستانە، پێشمەرگە خاکی کەسی داگیر نەکردووە، کەرکووک، لە رووی مێژووی و جوگرافییەوە گومانی تێدانییە کە شارێکی کوردستانە، لەگەڵ ئەوەش ناڵێین کەرکووک تەنیا شارێکی کوردییە، بەڵکو خەڵکی کریستیان، عەرەب، تورکمان و کوردیشی تێدایە، ھیچ مەبەستێکمان نییە کە تەنیا نەتەوەیەک سەردەست بکەین، بۆیە دەمانەوێ لەو شارە ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، تاکو ھەموو لایەک بە ئەنجامە رازی بن، بەڵام ئەگەر بێت و ھەندێک لایەنی سیاسی و سەربازی، بیانەوێت فشار بۆ ھاووڵاتیانمان بێنن، ئێمە ھاووڵاتیانی خۆمان دەپارێزین”.

بە پێویستیشی زانی کە دوای دەرکردنی داعش لە مووسڵ، ھاوپەیمانان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، لە عێراق و کوردستان بۆ ماوەیەک بمێنێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حکومەتا ھەرێمێ: پێدڤییە بەغدا بەرپرسیارییا خوە بۆ قەرەبووکرنا کەسوکارێن ئەنفالکرییان بجھبینیت

Lalish Duhok

سەرۆکێ هەرێما کەتەلۆنیا پیرۆزباهيا گشتپرسيێ ل بارزانی كر

Lalish Duhok

ژ داكبوویێن 2004ێ و 2005ێ دشێن كارتێن بایۆمه‌ترى بۆ هه‌لبژارتنان دروست بكه‌ن

Lalish Duhok