شبكة لالش الاعلامية

سەرێ دووێ بۆ مشکه‌كى هاته‌ چاندن

سەرێ دووێ بۆ مشکه‌كى هاته‌ چاندن

رووداو-سلێمانی

وەک ئامادەسازییەک بۆ چاندنی سەری مرۆڤ لە کۆتایی ئەمساڵدا، زانایان توانییان سەری مشکێک لە جەستەی مشکێکی دیکە بچێنن و بەوجۆرە مشکێک دوو سەرە پەیدابوو، ئەوەش بەپێی هەواڵی دەیلی مەیڵی بەریتانی.

توێژینەوەکە لە چین ئەنجامدرا و تێیدا سەری مشکێکی بچووک لەسەر پشتی مشکێکی گەورەتر چێندرا و هەردوو سەرەکە بۆماوەی 36 کاژێر ژیان.

یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە ئەو پزیشکە ئیتاڵییە بوو کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ سەری مرۆڤێک لەسەر جەستەی مرۆڤێکی دیکە بچێنێ، بێئەوەی رێگەبدات مێشکە چێندراوەکە لە بێ خوێنیدا زیانی پێبگات.

تیمەکە پێکهاتبوون لە توێژەرانی زانکۆی پزیشکیی (هاربین) لە چین و دکتۆر سێرجیۆ کاناڤێرۆ، پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار، کە بڕیاریداوە سەری مرۆڤێک لەسەر جەستەی کەسێکی دیکە بچێنێ.

لە توێژینەوەکەدا سێ مشک بەکارهاتن؛ مشکێکی وەرگری سەرەکە، مشکێکی بەخشەری سەرەکە و مشکی سێیەم وەکوو دابینکەری خوێن بۆ سەرە لێکراوەکە تاکو بۆڕییە خوێنەکانی وەرگرەکەی لێدەبەسترێن.

پرۆسەکە لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە توانی مێشکی سەرە بەخشراوە کارا و زیندوو بهێڵێتەوە لە کاتی نەشتەرگەرییەکە و 36 کاژێریش دوای ئەوە. بەڵام لە توێژینەوەکەدا ئەوە تاقینەکراوەتەوە کە لە درێژماوەدا چی روودەدات، بە تایبەت هێرشی چاوەڕوانکراوی جەستەی وەرگرەکە بۆ سەرە بەخشراوەکە.

توێژەرەکان تێبینییان کرد کە سەری دووەمی مشکەکە چاو دەتروکێنێ و هەست بە ئازاریش دەکات!

پزیشک و نەخۆشەکە کێن؟

ئەو پیاوەی بڕیارە بۆ یەكەمجار لە مێژوودا نەشتەرگەری چاندنی سەری بۆ ئەنجامبدرێت، ساڵی 2015 پێیگوترا كە كانوونی یەكەمی 2017 وادەی نەشتەرگەرییەكەیەتی.

ڤالێری سپیریدۆنۆڤی تەمەن 30 ساڵان، نەخۆشییەكی بۆماوەیی دەگمەنی هەیە كە تێیدا ماسولكەكانی جەستەی دەپوكێنەوە و رازیبووە بە نەشتەرگەرییەكە سەرەڕای هەموو مەترسییەكانی.

سپیریدۆنۆڤ كە شارەزایەكی بواری زانستی كۆمپیوتەرە لەبارەی بڕیارەكەیەوە لە هەڤپەیڤینێکی پێشووتریدا گوتوویەتی “كاتێك گەیشتمە ئەو بڕوایەی من بەشداریی كارێكی ئێجگار گەورە و گرنگ دەكەم، هیچ گومانێكم لە میشكی خۆمدا نەهێشتەوە و بڕیاری كۆتاییم دا”، هەروەها گوتبووی “تاكە شتێك هەستی پێدەكەم، هەستێكی خۆشە و پەلەی ئەنجامدانی پرۆسەكەمە، وەك ئەوەی ئامادەكاریی بۆ شتێكی زۆر گرنگ لە سەراپای ژیانم بكەم و شتەكەش ئەوەندەی نەمابێ رووبدات”.

دكتۆر سێرجیۆ كاناڤێرۆ، پزیشكێكی نەشتەرگەری مێشك و دەماری ئیتاڵی، بڕیارە نەشتەرگەرییەكە لەسەر سپیریدۆنۆڤ ئەنجامبدات. پرۆسەكە ئێجگار ئاڵۆزە و 36 كاژێری پێدەچێت، هەروەك پێویستی بەوەیە سەری سپیریدۆنۆڤ و جەستەی كەسە بەخشەرەكەش لە پلەیەكی سارددا هەڵبگیرێن تاكو خانەكانیان بۆماوەیەك بەبێ ئۆكسجین بژین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بهایێ ڤى په‌یكه‌رى 141.3 ملیۆن دۆلارن!

Lalish Duhok

جۆره‌كێ رووه‌كان بۆ ئێكه‌م جار ل هه‌رێما كوردستانێ هاته‌ ديتن

Lalish Duhok

پرچا ڤێ پیره‌ژنێ بوويه‌ جيێ سەره‌نجا خه‌لكێ

Lalish Duhok