هه‌ستيكێن په‌یكه‌رێ ئاژه‌له‌كێ ده‌گمه‌ن ل بنارا قه‌ندیلى هاتنه ديتن
باسنيوز:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل ئێسكه‌په‌یكه‌رى ئاژه‌ڵێكى ده‌گمه‌ن دۆزراوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د حسێن دانیشتووى سنووره‌كه و سه‌رۆكی شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ڕۆژی سێشه‌ممه(13-3-2018) ئه‌و ئێسكه په‌یكه‌ره كه پێده‌چێت ئێسكه په‌یكه‌رى ئاژه‌ڵێكى دڕنده بێت له سنوورى بنارى قه‌ندیل دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه ئاژه‌ڵه‌كه دوو قاچى هه‌یه و تا ئێستا ڕوون نییه كه چ جۆره ئاژه‌ڵێكه، بۆیه ئێستا له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر كۆبكه‌نه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر(باس‌نیوز) چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ندیل كرد به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
