كچه‌كا رزگاربوويا ئێزدى ژ ده‌ستێ داعش چیرۆكا خۆ ڤه‌دگه‌رينت
K24 – هه‌ولێر
حه‌مدیا فندۆ یه‌كێ له‌و هه‌زاران كچانه‌یه كه له كاتی كاره‌ساتی شنگال له لایه‌ن چه‌كدارانی داعش رفێنرا و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له ماڵی ئه‌میرێكی داعش مایه‌وه كه سه‌رۆكی دیوانی چاندن و زه‌كات بوو.
حه‌مدیا له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، چۆنییه‌تی رزگاربوونی خۆی له‌ده‌ست داعش ده‌گێرێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار له‌ده‌ست ئه‌و ئه‌میره‌ی داعش رزگاری بووه و چه‌ندین نهێنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه.
له كۆی 6 هه‌زار و 400 رفێندراوی ده‌ستی داعش، تا ئێستا ته‌نها 3 هه‌زار كه‌س رزگاركراون و چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی دیكه‌شی دیار نییه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
