شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌كۆلينه‌ك: حەشدا شەعبی دێ هه‌لوه‌شيت

ڤه‌كۆلينه‌ك: حەشدا شەعبی دێ هه‌لوه‌شيت 
ئاژانسەکان-KDP.info-

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی لە ناوەندی کارنگی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، حەشدی شەعبی عێراق بەسەر سێ بەرەدا دابەش بووە و ئەگەری ئەوە هەیە دوای کۆتاییهاتنی داعش ئەو حەشدەش هەڵبوەشێتەوە.

ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی لەندەن، ڕاپۆرتێکی ناوەندەکەی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا هاتووە، حەشدی شەعبی بەسەر سێ بەرەدا دابەش بووە، لەوانە، لایەنگرانی مەرجەعە شیعە عێراقییەکان (عەلی سیستانی) و (موقتەدا سەدر) و لایەنگرانی (عەلی خامنەیی)، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە، لایەنگرانی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئەوە نین، کە پشتگیری لە حکوومەتەکەی (حەیدەر عەبادی) بکەن و (عەبادی)یان پێ کەسایەتییەیکی لاوازە و هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی (نووری مالیکی)، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەدەن، بەڵام ترسیان لە هەردوو مەرجەعی عێراقی (سیستانی و سەدر) هەیە.

هەروەها خاڵیکی دیکەی ناکۆکیی نێوان تائیفەکانی نێو حەشدی شەعبی ئەوەیە، هەندێ لایەن کە پشتگیری لە ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وەردەگرن، دەیانەوێت بەشداری لە شەڕەکەی سووریادا بکەن و ڕژێمی (بەشار ئەسەد) بپارێزن، بەڵام لایەنگرانی (سەدر) و (سیستانی) لەدژی ئەوەن، کە ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە بەهێزەکان بۆ دابەشبوونی ئەو گرووپە. سەرەڕای ئەوەی لەناو حەشدی شەعبیدا ڕای جیاواز هەیە دەبارەی ئەوەی کە ئاخۆ لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق تێکەڵ بکرێن یان نا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پلانه‌كا ئەمریکا و بریتانیا دەربارەی کەرکووکێ ئاشکه‌را دبت 

Lalish Duhok

دیزاینه‌ره‌ك دراڤێ ده‌وله‌تا كوردى دیزاین دكه‌ت

Lalish Duhok

ئه‌نجومه‌نێ وه‌زیران په‌قينا دیلۆك ئیدانه‌ دكت

Lalish Duhok