شبكة لالش الاعلامية

چەند پێكهاتەیێن سروشتی بۆ نەهێلانا سەرئێشێ

چەند پێكهاتەیێن سروشتی بۆ نەهێلانا سەرئێشێ

خۆر 

سەرئێشە یەكێكە لە كێشە تەندروستیەكان كە دەبێتەهۆی بێزاركردنی مرۆڤ، لە هەموی ناخۆشتر و بێزاركەرتر ئەوەیە هەندێك كەس بەردەوام تووشی سەرئێشە دەبن یان بەهۆی نەخۆشی ئەنفلۆنزا یان جیوبی لوتەوە.

بەو هۆیەوە یەكێك لە پزیشكەكانی تایبەت بەو نەخۆشیە بەناوی خالید یوسف باس لە چەند پێكهاتەیەكی سروشتی دەكات كە دەتوانیت لەماڵەوە بێ بەكارهێنانی دەرمان سەرئێشەکەتی پێ كەم بكەیتەوە.

خواردنەوەی كوپێك شیر و دارچینی، بەڵام شیری بێ چەوری خواردنەوەی 2 جار لە رۆژێكدا یارمەتی كەمكردنەوەی سەرئێشە، دەكرێت كەوچكێك هەنگوینیشی تێبكرێت.

خواردنەوەی زەنجەبیل یارمەتی كەمكردنەوەی سەرئێشە دەدات جا ئایا بە چا بیخۆیتەوە یان چەند پارچەیەك بخەیتە ئاوی گەرمەوە و بیخۆیتەوە.

خواردنەوەی چای گوڵە بەیبوون یارمەتی كەمكردنەوەی ئازار دەدات.

خواردنەوەی نەعنا بەم شێوازە كوپێك ئاو و كەوچكێك نەعنا تێكەڵ بكە بۆ ماوەی 10 خولەك و دواتر بیخۆرەوە سەرئێشە كەم دەكاتەوە.

گوڵەمێخەك یەكێكی ترە لەو پێكهاتانەی سەرئێشە و ئازار بەگشتی كەم دەكاتەوە بە بەكارهێنانی زەیتی مێخەك لە شوێنی ئازارەكە لە جێگەیەكی ئارام.

تێبینی: پێش بەکارهێنان و ئەنجامدانی هەر هەنگاوێک پرس بە پزیشکی پسپۆڕ بکە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌كته‌ره‌كێ ناڤدار ب جه‌لته‌یا دلی وه‌غه‌ركر

Lalish Duhok

ئەرێ تۆ مفایێن خوارنا ئایس کریمێ دزانی!

Lalish Duhok

زانایان تشتەکێ بمەترسی ل دۆر پەیوەندییا زارۆک و سنێلان د گەل مۆبایلێ دا دیار کر

Lalish Duhok