شبكة لالش الاعلامية

بۆ قەلەوان ئاگەهداری نەخۆشيا جگەرێ بن

بۆ قەلەوان ئاگەهداری نەخۆشيا جگەرێ بن

وشه‌
بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی سویدی ئەو گەنجانە یان ئەو كەسانەی بەدەست زیادبوونی كێشیان و قەڵەوییەوە دەناڵێنن، هەلی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی جگەر لە داهاتوودا بە رێژەی دووهێند بە بەراورد بە كەسانی ئاسایی زیاد دەبێت.

توێژەران لەو بارەوە رایان گەیاند كە ئەگەر گەنجانی قەڵەو بەتایبەتی لەوانەی بەدەست نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم دەناڵێنن، لە كاتی گەیشتنیان بە ناوەندی تەمەنیان هەلی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی جگەر بە رێژەی 3.3 جار زیاد دەكات.

توێژینەوەیەكی پێشتر دەری خستبوو كە كە نەخۆشی شەكرە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی جگەر و شێرپەنجەی جگەر زیاتر دەكات، بەڵام ئەو توێژینەوەی ئێستە ئاماژە بۆ مەترسیداری زیادبوونی بارستەی لەش بۆ ئەو ئەگەرە دەكات.

هانز هاسترۆم پزیشك و ئامادەكاری توێژینەوەكە لەو بارەوە بە “رۆیتەرز هێڵس”ی راگەیاند، زیادبوونی بارستەی لەش لە تەمەنێكی زوو بەتایبەتی لای پیاوان، بەستراوەتەوە بە زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی جگەر لە كاتێكی داهاتووی بەتەمەنداچوونیان و ئەوەش ناتوانرێت بە هۆكاری زیادخواردنەوەی مادەی كحوول و هەوكردنی ڤایرۆسی جگەرەوە لێك بدرێتەوە.

هاجسترۆم كە هەروەها توێژەرە لە سەنتەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس لە زانكۆی كارۆلینسكا لە ستكهۆڵم زیاتر گوتی، هەروەها ئەو مەترسییە زیادی كردووە لە نێوان پیاوان لەوانەی لە كاتی توێژینەوەكەدا تووشی دووەم جۆری شەكرە هاتنەوە بەبێ رەچاوكردنی بارستەی لەشیان.

سەرچاوە: ئەلمەعلوومە

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌گه‌رێن بێهن نه‌خوشییا ده‌ڤى

Lalish Duhok

باشترین خوارن بۆ خانمێن دووگیان چنە؟

Lalish Duhok

خۆشگوزه‌رانيێ ته‌مه‌نێ دانيماركيان بۆ سه‌ر سه‌د سالان درێژكريه‌

Lalish Duhok