هه‌ره ڤى باژێرێ ئیتالى بژی و 2000 یۆرۆيان وه‌ربگره
K24 – هه‌ولێر:
له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بێته شاری “تارماییه‌كان” به‌رپرسانی شارێكی ئیتالی، بڕی (2000) یۆرۆ به هه‌ر كه‌سێك ده‌به‌خشن كه بچێته ئه‌و شاره بژی، چونكه ژماره‌ی دانیشتوان له‌و شاره‌و ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ریدا زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری “بۆرمیدای شاخاوی” كه ئێستا شاره‌كه‌ی ته‌نها 394 كه‌سی تێدا ده‌ژی، بڕی 2000 یۆرۆی بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاریكردووه ئه‌گه‌ر بگوازێته‌وه بۆ شاره‌كه‌یان و له‌وێ بژی، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێكه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ی ده‌كه‌وێته، هه‌رێمی لیگۆریا له باكووری رۆژئاوای ئیتالیا و شوێنه‌كه‌ش 420 مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه.
دانیلی گالینۆ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پاش ئه‌وه‌ناوه كه زۆربه‌ی گه‌نجه‌كانی شاره‌كه، بۆ په‌یداكردنی كار روویان كردووه‌ته شاره گه‌وره‌كان.
شاره‌وانی شاره ئیتالییه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه” ئه‌و بڕه پاره‌یه (2000 یۆرۆ) ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی دێن له بۆرمیدا بژین و له‌و شاره خانوویه‌ك به كرێ ده‌گرن بۆ ژیان”.
پێشتریش شاره‌وانی بۆرمیدا و چه‌ندین شاره‌وانی دیكه‌ی شاره‌كانی ئیتالیا، ده‌رباره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتوان له‌و شارانه هۆشدارییان داوه و به هه‌نگاوی هاوشێوه، ئیتالی و بیانییه‌كانیان هانداوه بۆ ژیان بگوازنه‌وه ئه‌و شارانه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
