په‌كه‌كه ل سه‌ر چیایێ شنگالێ خه‌نده‌قا لێ دده‌ت
باسنيوز:
له چیای شنگال و له‌و شوێنانه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی لێیه، بۆ خۆپارێزی له بۆردومانی فرۆكه‌كانی توركیا خه‌ریكی لێدانی خه‌نده‌قه و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه شنگالیش ئاماژه به‌وه ده‌دات كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌یه كه په‌كه‌كه داگیری كردوون.
وه‌یس نایف، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌ی شنگال، به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: “له‌سه‌ر چیای شنگال و له هه‌ندێك شوینی دیكه كه په‌كه‌كه لێیه، ده‌ستكراوه به‌دروستكردنی خه‌نده‌قی نوێ كه سه‌رجه‌میان بۆ ئه‌وه‌یه خۆیان له بۆردومانی فڕۆكه‌ی توركیا بپارێزن”.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌ی شنگال، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت چیای شنگال بكاته سه‌ربازگه‌ی خۆی و جێ پێی خۆی به‌هێز بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه مه‌ترسی له‌سه‌ر توركیا و هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، ئه‌و شوینانه‌ی په‌كه‌كه‌ی لێیه له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه مه‌ترسی دروست كردووه و ناكرێت به سانایی ته‌ماشایی ئه‌و بابه‌ته بكرێت”.
گوتیشی: “په‌كه‌كه هیچ حسابێك بۆ دامه‌زراوه‌كانی شنگال ناكات”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
