شبكة لالش الاعلامية

حکوومەتا ھەرێمێ ١١ ملیار دینارا بۆ ھەلەبجە تەرخان دکت

حکوومەتا ھەرێمێ ١١ ملیار دینارا بۆ ھەلەبجە تەرخان دکت

هەولێر-KDP.info-

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بە مەبەستی گەشەپێدان و بووژاندنەوەی زانکۆی ھەڵەبجە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڕی زیاتر لە (١١) ملیار دیناری بۆ زانکۆی ھەڵەبجە تەرخان کرد.

(عەباس ئەکرەم)، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: ”لەسەر داوای وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕێکەوتی (٧/٥/٢٠١٧)دا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی ژمارە (١٩٦٧) ڕەزامەندیی نیشان دا، بە خەرجکردنی بڕی (١١,٣٠٠,٠٠٠,٠٠٠) یانزە ملیار و سێسەد ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردن و تەواوکردنی دو پڕۆژەی ستراتیژی بۆ زانکۆی ھەڵەبجە.”

(عەباس ئەکرەم) گوتی: ”پڕۆژەکان بریتین لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بینای سەرۆکایەتیی زانکۆی ھەڵەبجە، کە بڕی (٦,٣٠٠,٠٠٠,٠٠٠) شەش ملیار و سێسەد ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، ھەروەھا پڕۆژەی بینای (بەشە ناوخۆییی ٢) قۆناغی سێیەم، بۆ ئەوەش بڕی (٥٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠) پێنج ملیار دینار تەرخان کراوە.”

(عەباس ئەکرەم) دەشڵێت: ”نوسراوەکەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتووەتە وەزارەتەکەمان، دوای ئەنجامدانی ڕێککاری پێوست، دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.’

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كونسۆلخانا ئه‌مريكا رۆهنكرنه‌كێ ل دۆر ڤيزا خواندنێ دده‌ت

Lalish Duhok

بانكه‌كا دى په‌يوه‌ندی‌ ب “هه‌ژمارا من” كر

Lalish Duhok

ژ ترسا كوردان توركیا دێ ب مانا ئه‌سه‌دی رازی بیت

Lalish Duhok