پارتی ب توندی هێرشی په‌كه‌كێ دكت
باسنيوز:
پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی توند له‌به‌رامبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ڵێ په‌كه‌كه له ساڵانی ڕابردوو په‌كه‌كه كادیرانی ئێمه‌یان به پاره فرۆشتووه‌ته حیزبی به‌عس.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه(16-5-2017) پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌میدیاكانی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه به‌توندی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و تیایدا چه‌ندین ده‌سته‌واژه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی به‌كارهێنراوه .
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ(باس‌نیوز) گوتی: “وا باشتره په‌كه‌كه واز له‌و به‌زمانه بهێنێ و باشتره خه‌باتی خۆی بگوازێته‌وه باكووری كوردستان و چیتر قین و ڕق له‌ناو خه‌ڵك بڵاونه‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر بابه‌ته كوشتنی گه‌ریلابێت ئه‌وانه‌ی له ساڵی 1988 كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان فرۆشته حیزبی به‌عس به‌پاره ، ده‌بێت ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌یان وه‌ڵامیان هه‌بێت”.
گوتیشی: ” ئه‌وكات هیچ شه‌ڕێك له‌ئارادا نه‌بوو و ئێمه(پارتی) به چه‌ك و ئاو و نانی خۆمان یارمه‌تی په‌كه‌كه‌مان ده‌دات ئینجا له‌به‌رامبه‌ردا كادیرانی ئێمه‌یان فرۆشت”.
“پێموایه ئه‌م زمانه‌ی په‌كه‌كه هیچ خزمه‌تێك ناكات و واباشتره بۆ شاردنه‌وه شكستی خۆیان له باكووری كوردستان ڕێگای دیكه بدۆزنه‌وه و هێڵی به‌هه‌ڵه‌داچوونی خۆیان چاره‌سه‌ربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دی میلله‌ت وه‌ریان بگرێته‌وه چونكه ئه‌وان ڕۆژ به ڕۆژ پێگه‌یان له‌باكووری كوردستان لاوازتر ده‌بێت ته‌نانه‌ت ئێستا هیچ پێگه‌یه‌كیان نه‌ماوه” عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان وایگوت.
ناوبراو ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی پارتی كرێكاران كوردستان( په‌كه‌كه)ی به چرت و فرت ناوبرد و گوتی په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه واده‌كات كه شكستی خۆیان له باكوور بشارنه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
