سه‌رۆكێ ئه‌نجومه‌نێ شنگالێ: په‌كه‌كێ چه‌ند گه‌نجێن ئێزدی ل شنگالێ ره‌ڤاندن
باسنيوز:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شنگال، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌رماڵه ئێزدیه‌كان و چه‌ند گه‌نجێكیان ڕفاندووه.
وه‌یس نایف، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شنگال به (باسینوز)ی ڕاگه‌یاند : ” ژماره‌یه‌كی زۆر له ئێزدییه‌كان له‌ترسی چه‌كدارانی (په‌كه‌كه) نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان”.
جه‌ختیكرده‌وه، كه په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا فشاری بۆ سه‌ر خه‌ڵكی هێناوه و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی بێ ژماره‌یان هێناوه‌ته ناو شنگال و ژماره‌یه‌ك كچ و كوڕی ئێزدیان ڕفاندووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه كه‌سوكاری ڕفێندراوه‌كان سه‌ردانی باره‌گاگانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یان كردووه، بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان، به‌ڵام پێیان گوتوون منداڵه‌كانتان لێره نییه، گوتیشی :” ئێستا ئاواره ئێزدیه‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كان له ترسی په‌كه‌كه نا‌وێرن بێنه ده‌ره‌وه، چونكه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
