شبكة لالش الاعلامية

ب به‌هايێ ئێك ملیار دۆلاران چەکێ ئەمریکا ل عێراقێ دیار نینه

ب به‌هايێ ئێك ملیار دۆلاران چەکێ ئەمریکا ل عێراقێ دیار نینه
ZNA- هەولێر

راپۆرتێکی چاودێری ئاشکرای کرد بەدواداچوونی ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانەی ئەمریکا لە چوارچێوەی پرۆگرامی مەشق و پڕچەککردنی سوپای عێراقدا، داویەتییە ئەو سوپایە بە بەھای نزیکەی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار، بە شێوەیەکی درووست نەکراوە.

راپۆرتی چاودێریی ٢٠١٦ی سەرۆکی چاودێریکارانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پنتاگۆن)، ئاشکرای کرد تۆمارکردن و بەدواداچوونی ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانەی سوپای ئەمریکا لە چوارچێوەی پرۆگرامی مەشق و پڕچەککردنی سوپای عێراقدا، داویەتییە ئەو سوپایە بە بەھای نزیکەی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار، بە شێوەیەکی درووست نەکراوە.

لەسەر داوای رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و لەچوارچێوەی مافی بەدەستھێنانی زانیارییدا، نھێنی بوونی سەر راپۆرتی ”سوپای عێراق رێوشوێنی کاریگەری نەگرتووەتە بەر بۆ دیارییکردنی ژمارە و شوێنی ئەو چەکانەی لەچوارچێوەی مەشق و پڕچەککردندا، وەریگرتووە” ھەڵگیرا کە لە مانگی ئەیلوولدا لە ئەمریکا بڵاوکرابوویەوە.

لە راپۆرتەکەدا ھاتووە ”فەرماندەیی کەلوپەلەکانی ناوچەی یەکەم لە فەرماندەیی ھێزە وشکانییەکان، گەیشتووەتە ئەو زانیارییانەی کە بڕ و شوێنی ئەو کەلوپەلانەی لەچوارچێوەی سندووقی مەشق و پڕچەککردندا لە عێراق وەرگیراون و لە عێراق و کوێتن، بە شێوەیەکی درووست و نوێکراوە، تۆمارنەکراون”.

سندووقی مەشق و پڕچەککردن لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٥دا لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە درووستکرابوو کە لە بوودجەی بەرگریی ئەو ساڵە یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکرابوو. ھاوکات لە ساڵی ٢٠١٦دا، بڕی ٧١٥ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو سندووقە دابینکرابوو کە بەمەبەست لە درووستکردنی بەرەنگاربوونەوەی داعشە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ھۆکاری بەدوادا نەچوونی ئەو چەکانەی لە لایەن سوپای ئەمریکاوە دراوەتە سوپای عێراق، بە شێوەیەکی درووست، ئەوەیە کە لەجیاتی سیستمێکی ناوەندیی ئۆتۆماتیکدا، ئەو چەک و کەلوپەلانە لە رێگەی فۆرمی دابەشکردنەوە کە بەدەست پڕدەکرێتەوە، تۆمارکراون.

چاودێریی نەکردنی ئەو چەک و کەلوپەلانە بە شێوەیەکی درووست کە بەھایان دەگاتە ملیارەھا دۆلار و ناردنی بۆ ناوچەیەک کە گرووپە رادیکاڵە مەزھەبییەکان و ژمارەیەک زۆر رێکخراوی تیرۆریستیی تێدایە، بابەتی ئەوەی کە مەترسی ھەیە ئەو چەکانە لە لایەن گرووپگەلێکی دیکەوە دەستیان بەسەردا بگیرێ و بۆ ئامانجی دیکە بەکاربھێنرێن، ھێنایە نێو رۆژەڤەوە.

سەرچاوه: AA

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حوكمه‌تا هه‌رێمێ رۆهنكرنه‌كێ ل دۆر بێهنڤه‌دانا رۆژا دوشه‌مبى دده‌ت

Lalish Duhok

فیدراسیۆنا پەنابەران: دژە تیرۆرێ پەنابه‌رێن ده‌ستێ بەرەيێ نوسره‌ دا رزگاركرن

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى په‌يامه‌ك به‌لاڤكر

Lalish Duhok