پێشمەرگەى هێرشهكا داعشێ ل دووزخورماتوو شكاند
K24 – خورماتوو
شەوی رابردوو ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری دووزخورماتوو شكستی بە ھێرشێكی چەكدارانی داعش ھێنا.
ھەرێم جاف پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: “درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش جموجۆڵیان دەست پێکردوەوهێرشیانکردوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە له فەوجی سێی لیوای 116”.
فەرماندەیەكی پێشمەرگە بە كوردستان24 گوت: “چەکدارانی داعش چەند بۆمبێکیان لەسەر رێگای پێشمەرگەکان داناوەو بۆمبێک بەئۆتۆمبیلی پێشمەرگە تەقیوەتەوە و سێ پێشمەرگە بریندار بوون، دواتر لە گوندی حلێوەی بچوکەوە شەرەتەقە لە نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی داعش دەستیپێکرد”.
گوتیشی: “لە شەڕەكەدا عەبدوڵڵا بۆر، بەرپرسی میحوەری دووزخورماتوو چەند پێشمەرگەیەكی دیكە بە سوكی برینداربوون”.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەبدوڵڵا بۆر بەرپرسی میحوەری دووزخورماتوو رایگەیاند: “شەوی رابردوو ئاگاداركراینەوە كە داعش ھێرشی كردووەتەسەر لیوای 116 سۆران، ئێمەش ھەموو لیواكانی دیكەمان ئاگادار كردەوە، لە كاتی چوونمان بۆ شوێنی شەڕەكە بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلەكەمان تەقییەوە، پێشمەرگەیەك برینداربوو كە شوفێری ئۆتۆمبێلەكەی منی دەكرد، منیش تۆزێك برینداربووم، ھەر بۆ ئەوەش قسە دەكەم بۆ ئەوەی ھەموو لایەك ئاگاداربن كە تەندروستیم باشە، بۆ ئەوە ھاتبوومە نەخۆشخانە ھەواڵی تەندروستی پێشمەرگە بریندارەكان بپرسم و دەگەڕێمەوە سەنگەرەكان و لەگەڵ پێشمەرگە دەبم”.
گوندی حلێوەی بچووک بە نزیکەی 30 کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری رۆژ ئاوای قەزای خورماتوو ل ەسەر رێگای خورماتوو- تکریتە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
