بۆچی ئالايێ سپی هێمايێ خۆبهدهسته به‌ردانه؟
K24 – هه‌ولیر:
كاتێك لایه‌نێك یان كه‌سێك، ئاڵای سپی هه‌ڵده‌كات، واتا به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی راگه‌یاندووه، سه‌رده‌مانێكی زۆره ئاڵای سپی بووه‌ته هێمایه‌ك له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ناسراوه، به‌ڵام زۆر كه‌م خه‌ڵك پرسیوویه‌تی، بۆچی ره‌نگی سپی بۆ خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان دیاریكراوه‌و هۆكاره‌كه‌ی چییه؟.
تیم مارشاڵ، شاره‌زای هه‌زار كتێب ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی میدیا و هێزه‌كه‌ی، روونیكردووه‌ته‌وه، به ئاسانی ئاڵای سپی ده‌ناسرێته‌وه، پێویستی به هیچ خوێندنه‌وه‌و زانیارییه‌ك نه‌بووه له مێژوودا، ته‌نها ئه‌وه به‌س بووه كه به ده‌ست كه‌سێكه‌وه بینراوه، یه‌كسه‌ر له نییه‌ت و مه‌رامی تێگه‌یشتوون”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ” بزنس ئینسایده‌ر” ئاڵای سپی ره‌نگه تۆخه‌كان پێچه‌وانه ناكاته‌وه، كۆتری سپییش له ئینجیل و كلتووری رۆژهه‌ڵاتدا وه‌ك هێما و سیمبولی ئاشتی ناسراوه”.
جگه له‌وانه‌ش، ئاڵای سپی له دووره‌وه ده‌توانرێت ببینرێت، به گوێره‌ی هه‌ندێك لێكدانه‌وه و خه‌مڵاندنی مێژوویی، پێش زیاتر له 4 هه‌زار ساڵ، له لایه‌ن چینییه‌كانه‌وه وه‌ك هێمای پرسه و خه‌مباری ناسراوبوو”.
مێژوونووسه دێرین و پێشه‌نگه‌كانی چین و رۆما، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه” پێده‌چێت به‌كارهێنانی ئاڵای سپی، وه‌ك هێمای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆر هان له رۆژهه‌ڵاتی چین كه له ساڵی 25 تا 220 پاش زایینی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی درێژه‌ی كیشابوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
