شبكة لالش الاعلامية

عێراق..دهه‌يڤا بۆرى دا 824 کەسێن سڤیل بووينه‌ قوربانی

عێراق..دهه‌يڤا بۆرى دا 824 کەسێن سڤیل بووينه‌ قوربانی
باسنيوز:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاریی عێراق (یونامی)، ئاماری قوربانیانی سڤیلی مانگی رابردووی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/6/2017 بە گوێرەی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاریی عێراق (یونامی)یەوە تۆمار کراون، بە تێکڕایی لە مانگی ئایاردا بەھۆی کارە تیرۆریستییەکان، توندوتیژی و شەڕی چەکدارییەوە 354 مەدەنی عێراقی کوژراون 470 ی تریش بریندار بوونە.

لەو ژمارەیەدا لە پارێزگای نەینەوا ‌ ١٦٠ مەدەنی کوژراون و ٥٢ کەسیش بریندارە، ئامارەکانی پارێزگای بەغداش برتییە لە ٨٦ کوژراو و ٢٢٦ بریندار، ھاوکات لە پارێزگای بەسڕە ١٣ کوژراو و ٤١ بریندار ھەیە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە یونامی لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی ئەنبارەوە دەستی کەوتوون، پارێزگایەکە ١٣٦ قوربانی داوە کە ٤٧ کوژراو و ٨٩ بریندارە، ئامارەکانیش تا رۆژی ٣١ی ئایاری تازەکراونەتنەوە.

لای خۆشییەوە، یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، کارە تیرۆریستییەکانی ئیدانە کرد کە ھاوڵاتییانی مەدەنی بە ئامانج دەگرن، چ پێش رەمەزان و چی لە رۆژە سەرەتاییەکانی رەمەزاندا و گوتیشی: “ھەرچەندە داعش لە موسڵ لە گیانەڵڵای مردن دایە، بەڵام ھێشتاش دەستی چەپەڵی بۆ چەند شوێنێکی دیکە درێژ دەکات، بۆ ئەوەی فشاری سەربازی لەسەر خۆی سووک بکات و بە ‌مەبەستیش دەیەوێت ئەوپەڕی ژمارەی قوربانی لە خەڵکی مەدەنی بخاتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌ياما بنگه‌هێ لالش ب هه‌لكه‌فتا 63 ساليا بيره‌وه‌ريا شۆره‌شا ئيلۆنا مه‌زن

Lalish Duhok

ل هه‌رێما كوردستانێ 15 تووشبوويێن دی ب كۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ ده‌ستدان

Lalish Duhok

قه‌یرانه‌كا دی دناڤبه‌را عێراق و توركیا دا سه‌رهه‌لدده‌ت

Lalish Duhok