سەدان زارۆكێن ئێزدی بێ دهیك و باب ماينه
وشه
لە رۆژی جیهانی منداڵاندا بەڕێوبەرایەتی گشتیی كاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێم ئامارێكی پێوەست بە منداڵانی ئێزدی بڵاو دەكاتەوە و رای دەگەیەنێت كە بەهۆی هێرشەكانی داعشەوە سەتان منداڵی ئێزدی بێ باوان ماونەتەوە.
داعش لە حوزەیرانی 2014 هێرشەكانی لە چەند ناوچەیەكی عێراق دەست پێ كرد و لە مانگی ئابی ئەو ساڵە چەندان ناوچەی كوردانی ئێزدی داگیر كرد و وێرانكاری تێدا دروست كرد و پیاوەكانی رەشەكوژی كرد و ئافرەت و منداڵانیشی كردە دیل، تا ئازادكردنەوەی ئەو ناوچانە لە كۆتای 2015 لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە.
خەیری بۆزانی بەڕێوبەری گشتیی كاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف لە حكوومەتی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەم بە “وشە”ی را گەیاند، لە ساتی دەست بەسەرداگرتنی رێكخراوی تیرۆری داعش بۆ ناوچەكانی ئێزدی تا ئێستە دوو هەزار و 745 منداڵی ئێزدی بێ دایك و باوك ماون، ئەوانی بێ باوكن هەزار و 795 منداڵ و ئەوانەی بێ دایكیشن ٤٠٧ منداڵن و ئەوانەشی هەردوو باوك و دایكیان لەدەست داوە ٣٥٩ منداڵن.
زیاتر گوتی، ئەوانەی دایك و باوكیان لە دەستی داعشدان ٢٢٠ منداڵن و ئەوانەشی بەهۆی نەخۆشییەوە دەناڵین هەزار و 700 منداڵن و ئەوانەشی لە كەمپەكاندا دەژین ١٨٠ هەزار منداڵن.
راگەیاندنی ئەو ئامارانە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی منداڵان كە لە زۆرینەی دنیا تیایدا ئاهەنگی تیادا دەگێڕدرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
